هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) له گوندی باغۆز-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی هه‌جین له سنووری دێره‌زۆری سووریا، ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ندامانی داعشیان به‌دیلگرتن. به‌شێكی زۆری ئه‌و گیراوانه خه‌ڵكی ده‌وڵه‌تانی توركه‌كانن.
هه‌موو ئه‌و چه‌تانه له ڕێی توركیاوه هاتوونه‌ته سووریا و هه‌موویان ئاماژه بۆ ئه‌و ده‌كه‌ن ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه توركیا. پێیان وایه ده‌توانن له توركیا به‌ئارامی بژین. ئه‌و چه‌تانه هۆكاری چوونه ڕیزی داعش بۆ «پاره» و «خوێندنی قورئان» ده‌گه‌ڕێننه‌وه. ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش كه خه‌ڵكی توركمانستان، توركستان، توركیا و توركستانی ڕۆژهه‌ڵاتن هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن توركیا «برا»ی ئه‌وانه. یه‌كێك له‌وان ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه توركیا كاری ته‌له‌فۆنی ده‌كات.
له چانكری له‌گه‌ڵ هاوژین و ٣ منداڵی چووه‌ته ڕیزی داعش
چه‌ته‌ی داعش موراد نووحئۆغلوو له‌گه‌ڵ هاوژینه‌كه‌ی و ٣ منداڵی چووه‌ته نێو ڕیزی داعش. ئه‌م چه‌ته‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی باسی ورده‌كاری ده‌ربازبوونی بۆ سووریا بكات گوتی: «دوای ئه‌وه‌ی بڕیارم دا بچمه نێو داعش، كه‌سێك بوو به نێوانگر. له‌سه‌ر ته‌له‌فۆن قسه‌مان كرد و دواتر له ڕێگه‌ی شاری دیلۆكهوه ده‌ربازی ناوچه‌ی ڕاعی بووم. من له ناوچه‌ی باب-یش مه‌وه. له‌وێ له گوندێك جێگیر بووم. له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریم بۆ كرابوو، هیچ كارێكم نه‌ده‌كرد. ئه‌گه‌ر تۆ لێم بپرسی، من په‌شیمان نیم كه چوومه‌ته نێو داعش. به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ندێك كه‌س له هه‌ندێك ڕووه‌وه په‌شیمان بووم.»
نووحئۆغلوو بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه چه‌كدار نه‌بووه و قه‌ت شه‌ڕی نه‌كردووه. كاتێك باسی زوڵمی داعش له‌سه‌ر گه‌لی كورد و گه‌لانی هه‌رێمه‌كه ده‌كه‌ین؛ ده‌ڵێت، «ئه‌وه‌نده‌ی من ده‌زانم داعش له‌سه‌ر بنه‌مای قه‌وم و نه‌ژاد دژی كوردان و عه‌ره‌بان شه‌ڕ ناكات. ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له دژی هه‌موو كه‌س شه‌ڕ ده‌كات.»
ئه‌و چه‌ته‌یه كه له‌گه‌ڵ هاوژین و ٣ منداڵه‌كه‌ی له باغۆز خۆیان ڕاده‌ست كردووه، ڕایده‌گه‌یه‌نێت ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه توركیا و كاری پێشووی خۆی بكات كه فرۆشتنی ته‌له‌فۆنه.
«توركیا برای ئێمه‌یه»
چه‌ته‌یه‌كی دیكه‌ی داعش به ناوی عه‌بدولڕه‌حمان كه له توركستان-ه‌وه هاتووه‌ته توركیا و له‌وێوه ده‌ربازی سووریا بووه ده‌ڵێت، «زۆر پاره‌یان دا، له‌به‌رئه‌وه هاتم. ماوه‌یه‌ك له ئیدلب مامه‌وه، دواتر چوومه حه‌ما و جارێكی دیكه گه‌ڕامه‌وه ئیدلب. ساڵ و نیوێكیشه لێره‌م. له ڕێی لیوا ئه‌قسا له ئیدلبه‌وه هاتمه ئێره.»
ئه‌و چه‌ته‌یه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه چه‌كدار نییه و ته‌نیا كاری چاككردنه‌وه‌ی مۆتۆڕسكیلی كردووه. ده‌ڵێت، «ده‌مه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه توركیا؛ چونكه توركیا برای ئێمه‌یه.»
قورئانی خوێندووه و چووه‌ته نێو داعش!
چه‌ته یوسف توركمان كه خه‌ڵكی توركمانستانه باس له‌وه ده‌كات، ٧ ساڵ له ئیسته‌نبووڵ ژیاوه و له ناوچه‌ی ئاڤجلار كاری شۆردنی ئۆتۆمبێلی كردووه. ده‌شڵێت، «٤ ساڵ به‌ر له ئێستا چوومه‌ته نێو داعش. قورئانمان خوێند و به‌م شێوه‌یه چوومه ڕیزیانه‌وه.» ناوبراو كه خۆی به موجاهید ده‌زانێت، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه زیاتر له ڕه‌قا ماوه‌ته‌وه. ده‌ڵێت، ماوه‌یه‌كیش له عێراق بووه و دواتر دیسان گه‌ڕاوه‌ته‌وه سووریا.
«ده‌مه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه توركیا»
ئه‌و چه‌ته‌یه ده‌رباره‌ی هاتنی بۆ سووریا ده‌ڵێت، «پێمان وابوو ده‌توانین لێره به گوێره‌ی قورئان و شه‌ریعه‌ت بژین، به‌ڵام ئه‌وه سه‌ری نه‌گرت. ئه‌گه‌ر نه‌هاتبام باشتربوو. ده‌مه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه توركیا.» یوسفی چه‌ته ڕه‌تی ده‌كاته‌وه له كۆبانێ شه‌ڕی كردبێت. ئه‌مه‌ش بیانوویه‌كی باشه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ توركیا.
s.m