ئه‌ندامێكی داعش: هه‌واڵگریی تورك ئاگای له هه‌موو شتێكی ئێمه بوو
ئه‌ندامێكی داعش كه خه‌ڵكی تاجیكستانه و له گوندی باغۆز ده‌ستگیر كراوه، ده‌ڵێت: «هه‌واڵگریی تورك ئاگای له هه‌موو شتێكی ئێمه بوو.»
ئه‌ندامێكی داعش كه خه‌ڵكی تاجیكستانه و له گوندی باغۆز ده‌ستگیر كراوه، ده‌ڵێت: «هه‌واڵگریی تورك ئاگای له هه‌موو شتێكی ئێمه بوو.»
په‌یوه‌ندیی ده‌وڵه‌تی تورك و داعش ڕوون و ئاشكرایه. ئه‌ندامێكی داعش كه له لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) له گوندی باغۆز ده‌ستگیر كراوه، ده‌رباره‌ی پرسیاری «ئێوه چۆن ده‌ربازی سووریا بوون؟» گوتی: «هه‌واڵگریی تورك ئاگای له هه‌موو شتێكه.»
ئه‌ندامه‌كه‌ی داعش كه خه‌ڵكی تاجیكستانه و ناوی ئیبراهیم فه‌تحوڵایه و له‌نێو داعش به ئه‌بوو سمایل تاجیكی ناسراوه، باس له‌وه ده‌كات به‌ر له ٤ ساڵ پێش ئه‌وه‌ی له ڕێی شاری دیلۆكهوه ده‌ربازی سووریا بێت، ماوه‌ی ساڵێك له ئیسته‌نبووڵ ژیاوه. ده‌رباره‌ی پرسیاری ئه‌وه‌ی «كێ ئێوه‌ی هێنایه ئێره؟» ئه‌و چه‌ته‌یه گوتی: «هه‌واڵگریی تورك ئاگای له هه‌موو ئه‌م شتانه هه‌یه. كاتێك ئێمه سنوورمان تێپه‌ڕاند، جه‌نده‌رمه‌كان ڕوویان ده‌كرده لایه‌كی دیكه. ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی و به‌جانتاوه له سنوور په‌ڕینه‌وه. جه‌نده‌رمه‌ش چاوپۆشی ده‌كرد.»
«ئاگایان له هه‌موو شتێك بوو»
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی داعش ده‌ڵێت، كاتێك له دیلۆك چاوه‌ڕوانی وهڕێكهوتنی كردووه له لایه‌ن هه‌واڵگرییه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه. دواتر ئازادیان كردووه. به گوته‌ی خۆی، هه‌واڵگری ئاگادار بووه له هه‌موو شتێكی داعش. ئه‌و چه‌ته‌یه ده‌ڵێت، «توركیا ده‌وڵه‌تێكه. بۆ نموونه ڕۆژێك كه له دیلۆك بووم، ئۆتۆمبێلی هه‌واڵگری هات، گوتی چاوه‌ڕوانی چی ده‌كه‌ی. منیش گوتم چاوه‌ڕوانی كه‌سێكم. چۆن نازانن كه به‌نیازی چیم.»
ده‌رباره‌ی پرسیاری «كاتێك ئێوه له سنوور په‌ڕینه‌وه و سه‌ربازه‌كان سه‌ری خۆیان به ئێوه نهئێشاند، هیچ گومانێكتان له‌لا په‌یدا نه‌بوو؟» ئه‌و چه‌ته‌یه گوتی: «بێ گومان ئێستا گومانم هه‌یه. به‌ڵام ئه‌و كاته ته‌مه‌نم بچووك بوو، تێنه‌ده‌گه‌یشتم.»
«هه‌موو شتێك كه‌لوپه‌لی توركییه»
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی توركیا و داعش ئه‌ندامه ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی داعش گوتی: «توركیا ده‌ڵێت، له دژی ده‌وڵه‌ت (داعش) شه‌ڕ ده‌كه‌م. باشه، تۆ شه‌ڕ ده‌كه‌ی به‌ڵام خواردن، كه‌لوپه‌ل و هه‌موو شتێكی خاكی ده‌وڵه‌ت كه‌لوپه‌لی توركه‌كانه. ئه‌مه كه‌لوپه‌لی ئه‌فغانستان و ئه‌مه‌ریكا نییه. هه‌موو هی توركیایه و له توركیاوه ده‌هات.»
«كاتێك سنوورمان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌بوو، هه‌موو شتێك زۆر باش بوو»
ئه‌بوو سمایلی تاجیكی باس له‌وه‌ش ده‌كات، كاتێك داعش له‌سه‌ر سنووری توركیا به‌هێز بووه، هه‌موو شتێك «باش» بووه و به‌ئاسانی له‌سه‌ر ته‌واوی سنوور بازرگانییان كردووه. گوتیشی، «ته‌له‌فۆن، ئینته‌رنێت و هه‌موو شتێك له توركیاوه ده‌هات. ناوچه‌ی ڕاعی هه‌یه له‌سه‌ر سنوور. ئه‌وێ زۆر باش به‌كارده‌هێنرا. هه‌موو شتێك زۆر باش به‌ڕێوه‌ده‌چوو.»
s.m