ئۆپڕاسیۆنەکەی قەسەدە لە دژی داعش بەردەوامە: ١١ چەتەی تر دەستگیر کران
هەنگاوی ئۆپڕاسیۆنە بەفراوانەکەی قەسەدە بەردەوامە. لە چوارەم رۆژی ئۆپڕاسیۆنەکەدا ١١ چەتەی تری داعش دەستگیر کران و بە گشتی تا ئێستا ژمارەی داعشیە دەستگیرکراوکان، گەیشتووەتە ٦٦ کەس.
هەنگاوی ئۆپڕاسیۆنە بەفراوانەکەی قەسەدە بەردەوامە. لە چوارەم رۆژی ئۆپڕاسیۆنەکەدا ١١ چەتەی تری داعش دەستگیر کران و بە گشتی تا ئێستا ژمارەی داعشیە دەستگیرکراوکان، گەیشتووەتە ٦٦ کەس.
ئۆپڕاسیۆنە بەفراوانەکەی قەسەدە لە دژی شانە نووستووەکانی داعش لە چوارەم رۆژیدا بەردەوامە. شەڕڤانان ئەمڕۆ ناوچەیەکی ٢٠ کیلۆمەتریان لە داعش پاککردەوە و بە گشتی تا ئێستا ناوچەکە بە درێژایی ١٢٠ کیلۆمەتر و ٧٠ کیلۆمەتر پانی لە شانە نووستووەکانی داعش پاککراوەتەوە.
لە هەنگاوی ئەمڕۆدا ١١ ئەندامی چەتەکانی داعش و ژمارەیەک گۆمانلێکراون دەستگیر کراون. لە سەرەتای ئۆپڕاسیۆنەکەوە تا ئێستا ٦٦ چەتەی داعش دەستگیر کراون.
ز.ش