به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له حه‌سه‌كه ١٣ شه‌ڕڤان بریندار بوون
له گوندی سه‌عده-ی سه‌ربه ناوچه‌ی مهرگهدێ بۆمبێك به ئۆتۆمبێلێكدا ته‌قیه‌وه. له ئه‌نجامدا ١٣ شه‌ڕڤان بریندار بوون.
له گوندی سه‌عده-ی سه‌ربه ناوچه‌ی مهرگهدێ بۆمبێك به ئۆتۆمبێلێكدا ته‌قیه‌وه. له ئه‌نجامدا ١٣ شه‌ڕڤان بریندار بوون.
له گوندی سه‌عده-ی سه‌ربه ناوچه‌ی مهرگهدێی شاری شه‌داد-ی كانتۆنی حه‌سه‌كه، له كاتی تێپه‌ڕبوونی ئۆتۆمبێلێكی هێزه‌كانی خۆپاراستن بۆمبێك به ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نیدا ته‌قیه‌وه. له ئه‌نجامدا ١٣ شه‌ڕڤان بریندار بوون كه برینی ٥ شه‌ڕڤان سه‌خته.
شه‌ڕڤانه برینداره‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران. ده‌رباره‌ی ئه‌و هاوڵاتییه سیڤیلانه‌ی بریندار بوون، زانیاری به‌ده‌ستنه‌خراوه.
s.m