به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له سه‌رێكانی منداڵێك بریندار بوو
له گوندی خربه‌ت به‌نات-ی ناوچه‌ی سه‌رێكانی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی چه‌ته‌كانی داعش منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵان بریندار بوو.
له گوندی خربه‌ت به‌نات-ی ناوچه‌ی سه‌رێكانی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی چه‌ته‌كانی داعش منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵان بریندار بوو.
منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵان به ناوی عه‌بدوڵا شیلاش له كاتێكدا له گوندی خربه‌ت به‌نات-ی ناوچه‌ی سه‌رێكانیی سه‌ر به هه‌رێمی جزیر مه‌ڕه‌كانی ده‌له‌وه‌ڕاند، مینێكی پێدا ته‌قییه‌وه كه پێشتر له لایه‌ن چه‌ته‌كانی داعش جێگیر كرابوو.
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه شیلاش برینداربوو و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌رێكانی كرا. ڕاگه‌یه‌نرا به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌ی، ناوبراو گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی قامیشلۆ.
s.m