به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له حه‌سه‌كه ١٤ كه‌س بریندار بوون
له كۆگه‌ی بتڵی غاز له كه‌مپی هۆلێی باشووری شاری حه‌سه‌كه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا. به‌و هۆیه‌وه ١٤ كه‌س بریندار بوون.
له كۆگه‌ی بتڵی غاز له كه‌مپی هۆلێی باشووری شاری حه‌سه‌كه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا. به‌و هۆیه‌وه ١٤ كه‌س بریندار بوون.
له كه‌مپی هۆلێی سه‌ر به شاری حه‌سه‌كه له ڕۆژئاوای كوردستان كه له ڕۆژانی ڕابردوودا نزیكه‌ی ٣ هه‌زار ئاواره‌ی ناوچه‌ی باغۆزی دێره‌زۆری لێ جێگیر كرابوون، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كۆگه‌ی بتڵی غاز ١٤ كه‌س بریندار بوون.
ڕاگه‌یه‌نرا، برینداره‌كان ڕه‌وانه‌ی بنكه‌ی مانگی سووری كورد له كه‌مپه‌كه كراون و ئه‌وانه‌ی باری ته‌ندرووستییان سه‌خته ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه له ڕووداوه‌كه.
s.m