به‌هۆی لافاو له كۆبانێ ٢ برا ژیانیان له‌ده‌ستدا
به‌هۆی باران بارینی زۆر له ڕۆژئاوای كۆبانێ لافاو هه‌ستا و ٢ برا ژیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌هۆی باران بارینی زۆر له ڕۆژئاوای كۆبانێ لافاو هه‌ستا و ٢ برا ژیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌هۆی باران بارینی زۆر له كانتۆنی كۆبانێ, دوێنێ لافاو هه‌ستا و چه‌ندین ماڵی گونده‌كانی ڕۆژئاوای كۆبانێ ژێرئاوكهتن. به‌هۆی ئه‌و لافاوه كه ٢ كاتژمێری خایاند، ده‌یان ئۆتۆمبێل ئاو بردنی و هێڵه‌كانی كاره‌با و ئینته‌رنێتی سه‌رانسه‌ری كانتۆنهكهش پچڕان.
له گوندی چه‌قه‌ل وێران به هۆی لافاوه‌كه دوو برا به ناوه‌كانی حسێن ئه‌مین حسهنۆ (٣٥ ساڵان) و حه‌لا ئه‌مین حسهنۆ (١٨ ساڵان) ژیانیان له‌ده‌ستدا. ڕاگه‌یه‌ندرا كه تا ئێستا ته‌رمی ئه‌و دوو برایه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه له شارۆچكه‌ی قنایه كه شه‌پۆلی لافاو مه‌ترێك تیایدا به‌رزبوویه‌وه. ڕێگه‌ی سه‌ره‌كیی شارۆچكه‌كه داڕما و ده‌یان خانووی هاوڵاتییان ڕووخان.
ڕۆژی ١٢ی ئایاریش له ناوه‌ندی شاری كۆبانێ و چه‌ند گوندێكی ده‌وروبه‌ری لافاو هه‌ستابوو. به‌و هۆیه‌وه له گه‌ڕه‌كی بۆتان زیانی زۆر به هاوڵاتییان گه‌یشتبوو و نزیكه‌ی ٣٠ خانوو ڕووخابوون.
s.m