ئه‌و چه‌تانه‌ی له گوندی باغۆز خۆیان ڕاده‌ستی شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) ده‌كه‌ن زۆربه‌یان خه‌ڵكی كۆماره توركییه‌كانن. به‌شێكی زۆریان خه‌ڵكی توركمانستانی ڕۆژهه‌ڵات، ئۆزبه‌كستان، تاجیكستان، كرغزستان و ئازه‌ربایجانن.
ڕێگه‌ی ئاسیای ناوین - توركیا - سووریا
زۆرینه‌ی ئه‌و چه‌تانه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان چوونه‌ته ڕیزی داعش. لایه‌نی هاوبه‌شی چه‌ته‌كان ئه‌وه‌یه كه هه‌موویان له ڕێی توركیاوه ده‌ربازی سووریا بوون. چه‌ته‌كان ده‌ڵێن، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان له ئاسیای ناوینه‌وه هاتوونه‌ته توركیا و دواتر له ڕێی چه‌ند تۆڕێكه‌وه ده‌ربازی سووریا بوون. ڕێگه‌كه‌یان سه‌رنجڕاكێشه.
دوایین ڕێگه؛ ئیدلب و باب
زۆرینه‌ی ئه‌و چه‌تانه‌ی به‌ر له ساڵی ٢٠١٥ چوونه‌ته ڕیزی داعش له ڕێی ئاكچاكاله - گرێسپی و كیلیس - جه‌رابلووس-ه‌وه ده‌ربازی سووریا بوون. ماوه‌كانی ڕابردووش به‌شێكی زۆریان له ڕێی ناوچه‌ی ڕاعی-یه‌وه ده‌رباز بوون. زۆرینه‌ی ئه‌و چه‌تانه‌ش كه ساڵی ڕابردوو چوونه‌ته نێو داعش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ڕێی سنووری باب و ئیدلب ده‌رباز بوون.
ڕوویان پێ له سووریا كردن
چه‌ته‌كانی خه‌ڵكی كۆماره توركییه‌كان نایانه‌وێت زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و تۆڕانه بده‌ن كه له توركیاوه ئه‌وانیان ده‌ربازی سووریا كردووه. به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراو و ڕێكخراو ده‌ربازی سووریا كرابن. زۆرینه‌ی ئه‌و چه‌تانه‌ی خۆیان ڕاده‌ست كردووه ده‌ڵێن، ئه‌وان له توركیا به ئاسانی مافی مانه‌وه‌یان وه‌رگرتووه و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی سووریا ڕوویان له سووریا كردووه.
«له سووریا ماڵ، موڵك و هه‌موو شت هه‌یه»
پرسیاری «ئێوه بۆ چی هاتنه سووریا؟» و «له سووریا به‌ڵێنی چیتان پێدرا؟»مان له چه‌ته‌كان كرد. به‌شێكی زۆری چه‌ته‌كانی خه‌ڵكی كۆماره توركییه‌كان گوتیان، «پێیان گوتین له‌وێ كار هه‌یه، زه‌وی هه‌یه، ماڵ و موڵك هه‌یه. ده‌توانن ببنه خاوه‌نی هه‌موو شتێك.» ده‌شڵێن، له توركیا هه‌لومه‌رجی ژیانیان سه‌خت بووه و هه‌موو شتێك گرانبه‌ها بووه، بۆیه ده‌ربازی سووریا بوون.
ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له عوسمانییه‌كانه‌وه بۆیان ماوه‌ته‌وه
هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو چه‌ته‌یه‌ی خه‌ڵكی كۆماره توركییه‌كان له‌نێو داعش، ده‌ریده‌خات كه توركیا ده‌یه‌وێت درێژه به هه‌مان سیاسه‌تی جێگیربوونی عوسمانییه‌كان بدات. بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ڕێگه‌یه‌وه باڵاده‌ست بێت به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌دا. كاتێك له سووریا شه‌ڕ ده‌ستی پێكرد، توركیا به ده‌نگێكی به‌رز گوتی له حه‌له‌ب تا مووسڵ و كه‌ركووك چوارچێوه‌ی میساقی میللییه.
سه‌ره‌تا جێگیریان بكات، دواتر داگیری بكات
ده‌وڵه‌تی تورك له سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌یه‌وێت به‌شێك له خاكی سووریا داببڕێت. له ئیدلب، عه‌فرین، عه‌زاز، جه‌رابلووس و تا باب هه‌رێمێكی به‌رفره‌وانی داگیر كردووه. جێگیركردنی ئه‌و هه‌موو چه‌ته‌یه‌ی خه‌ڵكی كۆماره توركییه‌كان له هه‌رێمه‌كه، وه‌ك سیاسه‌تی «سه‌ره‌تا جێگیریان بكه، دواتر داگیری بكه»ی ده‌وڵه‌تی تورك شرۆڤه ده‌كرێت كه له عوسمانییه‌كانه‌وه بۆیان ماوه‌ته‌وه.
چاودێرانی سیاسی ده‌رباره‌ی جێگیركردنی ئه‌و هه‌موو چه‌ته‌یه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان ده‌ڵێن: «توركیا ویستی هه‌رێمه‌كه به‌ته‌واوی له لایه‌ن داعشه‌وه داگیر بكات. دواتر هاوشێوه‌ی جه‌رابلووس، باب و عه‌زاز به ناوی [تێكۆشان له دژی داعش] هه‌رێمه‌كه داگیر بكات.»
قه‌سه‌ده شكستی به پیلانه‌كه‌یان هێنا
به‌رخۆدانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه له كۆبانێ، دواتریش ئه‌و گورزانه‌ی قه‌سه‌ده له داعشی دان و زۆر شاری باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریای له داعش پاك كرده‌وه، بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی پیلانی توركیا شكست بێنێت. چاودێران پێیان وایه ده‌وڵه‌تی تورك له شه‌ڕی كۆبانێدا بینی كه داعش شكست دێنێت، هه‌ر بۆیه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی میللی (MGK) له ٣٠ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٤ شه‌ڕێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی له دژی كوردان ڕاگه‌یاند.
s.m