بۆ شەهیدانی تەل رەفعەت رێپێوانێک ئەنجامدرا

لە چلەی شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکەی تەل رەفعەت لە شەهبا، رێپێوانێکی جەماوەری بەڕێوەچوو.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر رۆژی ٢ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ لە تەل رەفعەت هاوڵاتیانی بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا دەیان هاوڵاتی شەهید بوون. لە چلەی ئەو کۆمەڵکوژییەدا یادی شەهیدان کرایەوە.

رێپێوانەکە لە ناوچەی فافین لە شەهبا بەڕێوە چوو، لە رێپێوانەکەدا چڵە زەیتون وەکو سیمبۆلی شەهیدان بەرز کرایەوە.

خەڵک بە پانکارتی "ب کۆمەڵکوژیی ئێوە ناتوانن خەونەکانی داهاتوومان لەناوببەن" لە ناوەندی ناوچەی فافین دەستیان بە ڕێپێوان کرد. ئاپۆرای خەڵکەکە بەرەو گۆڕستانی شەهبا بەڕێکەوتن و بە دروشمی بەرخۆدانی سەردەم سڵاویان بۆ عەفرین نارد. لە گۆڕستان ڕاگەیانراوێک خوێندرایەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لە کۆمەڵکوژیی تەل رەفعەتدا کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ئەنجام درا، ٨ منداڵ گیانیان سپارد. دیکتاتۆری دڕندەی سەد ساڵەی ئەردۆغان خوێنی منداڵانی شەنگال، رۆبۆسکی، نسێبین، عەفرین و سەرێکانی خواردەوە. بەم دواییانەش هێرشی منداڵانی تەل رەفعەتی کرد. داوا لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسی بەتایبەتیش یونسێف دەکەین کە بە ئەرکی خۆیان هەستن. لەدژی دەوڵەتی تورکی فاشیست ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن. با کۆتایی بە مردنی منداڵان بێت. کۆتایی بە داگیرکاریی بێت".

دواتر گوڵەمێخەک لەسەر گۆڕی منداڵان دانران و مەراسیمەکە بە دروشمەوە کۆتایی هات.

ف.ق