ته‌ڤده‌م: خاوه‌نداره‌تی له به‌رخۆدانی عه‌فرین بكه‌ن
ته‌ڤده‌م به‌بۆنه‌ی یه‌كه‌مین ساڵیادی ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین و داگیركردنی، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و داوای كرد خاوه‌نداره‌تی له به‌رخۆدانی عه‌فرین بكرێت.
ته‌ڤده‌م به‌بۆنه‌ی یه‌كه‌مین ساڵیادی ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین و داگیركردنی، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و داوای كرد خاوه‌نداره‌تی له به‌رخۆدانی عه‌فرین بكرێت.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (TEV-DEM ته‌ڤده‌م) له ڕۆژاڤا، به‌بۆنه‌ی یه‌كه‌مین ساڵیادی ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین و داگیركردنی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه. ته‌ڤده‌م داوا ده‌كات خاوه‌نداره‌تی له به‌رخۆدانی عه‌فرین بكرێت.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه:
سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی شه‌ڕ له هه‌رێمه‌كه، له عه‌فرین ئارامییه‌ك هه‌بوو. ده‌یان هه‌زار كه‌س له حه‌له‌ب و ناوچه‌كانی دیكه‌ی سووریاوه ڕوویان له عه‌فرین كرد. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئارامی له‌وێ هه‌بوو، خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری تێدا بونیاد نرا. له خۆبهڕێوهبهرییهكهدا فره‌ڕه‌نگی و هاوبه‌شی هه‌بوو. سێگۆشه‌ی عه‌فرین نموونه‌یه‌كی بچووكه بۆ سووریایه‌كی دیموكراتی و پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ری دیموكراتی. ئارامی له هه‌رێمه‌كه دۆخێكی ده‌خوڵقاند كه كۆچبه‌رانی ناوچه‌كانی دیكه پشتیان پێده‌به‌ست. به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر كۆتاییان نه‌ده‌هات، چونكه عه‌فرین مه‌ترسی له‌سه‌ر بوو و گه‌مارۆ درابوو. ئه‌مانه هه‌مووی له‌به‌رئه‌وه بوو كه هیچ تێرۆریستێكی لێ نه‌بوو و نموونه‌یه‌كی دیموكراتی بوو. هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌دوای ئارامی و ئاسایش‌دا ده‌گه‌ڕان ڕوویان له عه‌فرین ده‌كرد. هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ٢٠ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٨ له‌سه‌ر عه‌فرین ده‌ستیان پێكرد. ئامانجی ئه‌و هێرشانه ئه‌وه بوو كه ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمه‌كه تێكبده‌ن و نموونهدیموكراتییهكه له‌ناوببه‌ن. هه‌رچه‌نده به ته‌كنیكی پێشكه‌وتوو هێرشی گه‌وره ده‌كرا، به‌ڵام گه‌ل و هێزه خۆڕاگره‌كانمان له عه‌فرین به‌رخۆدانیان كرد. له به‌رانبه‌ر ئامێری كوشتن ٢ مانگ به‌رخۆدانیان كرد و ئه‌فسانه‌ی مێژوویی نووسرانه‌وه.
ساڵێك به‌سه‌ر هێرشه‌داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ سه‌ر عه‌فرین تێده‌په‌ڕێت. ئێمه به ناوی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ڤده‌م بۆ هه‌موو جیهان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر هه‌رێمه‌كه وێران ده‌كات. له ڕێی سیاسه‌تی قڕكردن كه جێبه‌جێی ده‌كات، هه‌ڕه‌شه له به‌ها، پیڤان، ئه‌خلاق و قانوونه‌كانی جیهان ده‌كات. ئێمه بانگی هه‌موو ڕێكخراوه په‌یوه‌ندیداره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین كه ئه‌ركی خۆیان له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و پێشێلكارییه‌كانی له عه‌فرین، جێبه‌جێ بكه‌ن. گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌لی ڕه‌سه‌نی عه‌فرین مسۆگه‌ر بكه‌ن، پشتگیری له ئیراده‌ی گه‌لی ئێمه بكه‌ن و شاره‌كه‌ی خۆیان له داگیركاری ڕزگار بكه‌ن.
ئێمه بانگی ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه به‌رخۆدان بكه‌ن و پشتیوانی له قۆناغی دووه‌می به‌رخۆدانی عه‌فرین بكه‌ن كه سه‌ره‌ڕای هه‌موو زه‌حمه‌تییه‌كان ئه‌فسانه‌ی مێژوویی ده‌نووسێته‌وه. هه‌روه‌ها بانگی هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین كه دۆسیه‌ی ڕزگاریی عه‌فرین بكه‌نه دۆسیه‌ی سه‌ره‌كی كه مافه‌ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان مسۆگه‌ر بكات.
هه‌روه‌ها ئێمه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه جگه له ڕزگاركردنی عه‌فرین هیچ ڕێگه‌یه‌كی دیكه له به‌رده‌مماندا نییه. هه‌موو خه‌بات و ده‌رفه‌ته‌كانی خۆمان ده‌خه‌ینه خزمه‌تی ڕزگاركردنی عه‌فرین. له هه‌موو ناوچهئارامهكان خۆڕابگرن و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان بپارێزن. ئێمه سڵاو له به‌رخۆدانی گه‌له‌كه‌مان له كه‌مپه‌كان و به‌رخۆدانی قاره‌مانانه‌ی قۆناغی دووهه‌م ده‌كه‌ین. یادی ته‌واوی شه‌هیدانی عه‌فرین و شه‌هیدانی ئازادی ده‌كه‌ینه‌وه. شیفای به‌په‌له بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین. ئێمه هه‌میشه و به‌پێداگرییه‌وه له‌سه‌ر ڕێبازی شه‌هیدانی خۆمان ده‌بین. عه‌فرین ڕزگار ده‌كه‌ین و یه‌كسانی به‌دیدێنین.
s.m