وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی ڕژێمی سوریا، لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی ئاڕتی، ئاشکرایکرد، کۆبوونەوە لەنێوان شاندێکی سوریا و تورکیا ئەنجامدراوە بێ ئەوەی هیچ ئەنجامێکی لێ بکەوێتەوە.
دەشڵێت: تورکیا سودی لە ڕێککەوتن لەگەڵ ڕووسیا وەرگرتووەو پاکتاوی ئەتنیکی لەسەر خاکی سوریا پەیڕەو دەکات.
سەبارەت بە پەیمانی سوتچی، موعەلیم ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە"ئەو پەیمانەی کەبۆ هەرێمەکانی باکوری ڕۆژئاوای سوریا پێکهاتبوو شکستی هێنا، لەبەرئەوەی تورکیا پابەند نەبوو".
وەلید موعەلیم تیشک دەخاتە سەر سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافی لەلایەن دەوڵەتی تورک و دەڵێت: ئەوەی لە ڕاستی دەگوزەرێت بەتایبەت لە عەفرین و جەرابلوس، لە گۆڕینی دیمۆگرافیا، ناوی شەقام و ناوچەکان و گۆڕینی پرۆگرامی خوێندنگەکان ئەوە دەردەخات، ئەوەی تورکیا بانگەشەی بۆ دەکات دوورە لە ڕاستیەوە.
ف.ق