تووڕه‌یی زه‌یتوون: ئێمه ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی باب-مان ئه‌نجام داوه
ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون به‌رپرسایه‌تیی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی باب دژی سوپای تورك و چه‌ته‌كانی ڕاگه‌یاند.
ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون به‌رپرسایه‌تیی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی باب دژی سوپای تورك و چه‌ته‌كانی ڕاگه‌یاند.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له نزیك میترۆی شارۆچكه‌ی باب ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕووی دا. ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و به‌رپرسایه‌تیی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه ڕاگه‌یاند. ڕاشیگه‌یاند، له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا چه‌ته‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ریان كردووه‌ته ئامانج.
ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون ڕاشیگه‌یاند، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا ٣ چه‌ته كوژراون و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون. ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی كوژراوه‌كان هه‌یه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، چالاكییه‌كانی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شهڕڤانهكانیان له دژی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستیان له خوێنی گه‌لی سووریادا هه‌یه به‌رده‌وام ده‌بن. ده‌ستنیشانیش كراوه تا ئه‌و كاته‌ی خاكی سووریا له ده‌ستی گرووپهتێرۆریستییهكان و سوپای تورك ڕزگار ده‌كرێت به‌رده‌وام ده‌بن له‌م چالاكییانه.
«١٤ی ئاداری ٢٠١٩\٢٣ی ڕه‌شه‌مه گرووپێكی سه‌ر به ئێمه له شاری باب، به ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراو ده‌وریه‌كی سه‌ربازیی چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ریان كرده ئامانج. له ئه‌نجامدا ٣ چه‌ته كوژران و ٢ی دیكه‌ش بریندار بوون. له‌وانه‌یه ژماره‌ی كوژراوه‌كان زیاد بكات. ئه‌گه‌ر زانیاری زیاترمان ده‌رباره‌ی كوژراوه‌كان وه‌رگرت، پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نین.»
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتووندا هاتووه، «ئێمه بۆ گه‌له‌كه‌مان كه به‌زۆر ده‌ركراون جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌ڵێنی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی چالاكییه‌كان ده‌ده‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی خاكی داگیركراومان له ده‌ستی چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ڕزگار بكه‌ین.»
s.m