تووڕەیی زەیتون: لەباب ٥چەتەکوژران

ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون دەربارەی تەقینەوەکەی باب راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە وڕایگەیاند، لەوچالاکییەدا ٥چەتەکوژران و٦چەتەی تریش برینداربوون.

به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون، لەئەنجامیی تەقینەوەیەکدا لەباب ٥چەتەکوژران و٦چەتەی تریش برینداربوون.

لەراگەیەنراوەکەداهاتووە، ئەوتەقینەوە لەچوارچیوەی چالاکی تۆڵەسەندنەوە لەدژی داگیرکەرانی دەوڵەتی تورکیا لەعەفرین، ئیدلب، عەزاز وهەرێمەکانی باکووری سووریا ئەنجامدراوە و ئاشکرای کردووە:

"هێزەکانی ئێمە ڕۆژی ٥ی ئاداری ٢٠١٩ لە شاری باب مۆتۆرسیکلتێکی بۆمڕێژکراویان بە ئۆتۆمبیلێکی چەتەکانی تورکیا تەقاندەوە، لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ٥چەتەکوژران و٦چەتەی تریش برینداربوون.

ماوەیەک پیش ئیستا ئێمە خەڵکی مەدەنی-مان ئاگادارکردبووەوە کە خۆیان لەبارەگا وشوێنی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا دووربگرن، چوونکە هەرکۆبوونەوێکی چەتەکان دەکرێنە ئامانج.

هەروەها چەتەکان ئاگاداردەکەینەوە کە لەخاکی پیرۆزی ئێمە دەربکەون یان دەخرێنە ژێرخاک.

ئێمەوەک ژووری چالاکییەکانی تووڕەیی زەیتوون،دووپاتی دەکەینەوە کە چالاکییەکانمان لەدژی داگیرکەران بۆیەک چرکەش ناوەستێت."

ک-ش