تەقینەوەیەک لەسەر رێگاى راجۆ لە عەفرین روویدا

لە سەر رێگاى ناوچەى راجۆ لە عەفرین لە ناوەندێکى چەتەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەردا تەقینەوەیەک روویدا.

بەپێى زانیاریى سەرچاوە هەرێمییەکان لە عەفرینەوە، لەسەر رێگاى ناوچەى راجۆ لە عەفرین تەقینەوەیەک لە ناوەندێکى چەتەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەردا روویداوە و تەقینەوەکەش کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تەقینەوەکە سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٨:١٥ دا لە بەردەم ناوەندێکى چەتەکانى ئەحرار شەرقییەى سەر بە دەوڵەتى تورکی داگیرکەر لەسەر رێگاى راجۆی عەفرین روویداوە.

بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان تەقینەوەکە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئاماری کوژراوان و بریندارەکان و هۆکاری تەقینەوەکەش روون نەبووەتەوە.

ر.م