هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بۆ داگیركردنی هه‌رێمی عه‌فرین ڕێكه‌وتی ٢٠ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٨ ده‌ستیانپێكرد و ١٨ی مارسی ٢٠١٨ ناوه‌ندی شاری عه‌فرین داگیر كرا. له ساڵیادی ئه‌و داگیركارییه‌دا، ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و په‌یامی به‌رخۆدانی دا.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه؛ «٢٠ی كانوونی دووه‌م یه‌كه‌مین ساڵیادی ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی عه‌فرینه كه هاوڵاتییانی عه‌فرین بوونه ئامانجی هێرشه داگیركارییه‌كان و عه‌فرین داگیر كرا و بوو به ناوه‌ندێكی تێرۆر.»
هه‌روه‌ها هێما بۆ ئه‌وه كراوه، «سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی توركیا سوپاكه‌ی و هه‌زاران چه‌ته‌ی خۆی له‌سه‌ر سنووری عه‌فرین جێگیر كردن و به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه عه‌فرینیان تۆپباران كرد. ئامانجی داگیركه‌ران ئه‌وه بوو شكست به پڕۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی بێنن و ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمه‌كه تێكبده‌ن.»
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا باسی له‌وه كردووه، داگیركه‌ران سیاسه‌تی كۆچبه‌ركردن، گۆڕینی دیمۆگرافی و به‌تورك كردن-یان جێبه‌جێ كرد و ده‌یان هه‌زار هاوڵاتیی عه‌فرینیان ناچار كرد كۆچ بكه‌ن.
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، «له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له‌سه‌ر عه‌فرین هه‌زاران سیڤیل و شه‌ڕڤان كه له دژی هێرشه‌كانی داگیركه‌ران وه‌ستانه‌وه، شه‌هید بوون و داره‌زه‌یتوونه‌كان له لایه‌ن سوپای توركی داگیركه‌ره‌وه بڕدرانه‌وه.»
له به‌شێكی دیكه‌دا هاتووه، «سیسته‌می توركیا هه‌وڵ ده‌دات پڕۆژه‌ی داگیركاریی خۆی به‌رفره‌وان بكات و هه‌ڕه‌شه له هه‌رێمه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌كات. ده‌بێ خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان به هه‌موو ئه‌نجومه‌نه‌كانیانه‌وه له دژی هێرشه داگیركارییه‌كانی توركیا و هه‌ڕه‌شه‌كانی، ڕاپه‌ڕن.»
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریادا هاتووه، «داوا له هه‌موو پێكهاته‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، هه‌موو هۆز و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل ده‌كه‌ین كه له دژی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر یه‌كده‌ستانه بوه‌ستنه‌وه. هه‌روه‌ها داوا له هه‌موو كه‌س ده‌كه‌ین كه به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كانی ڕۆژی ٢٠ی كانوونی دووه‌م\٣٠ی به‌فرانبار بكه‌ن كه له هه‌موو شار و شارۆچكه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ساز ده‌كرێن.»
s.m