گه‌لی منبج بۆ ئه‌مه‌ریكا: توركیامان ناوێت
شاندێكی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی داعش له‌گه‌ڵ گه‌لی منبج و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی شاره‌كه كۆبوویه‌وه. گه‌ل و ئه‌ندامانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕایانگه‌یاند كه نایانه‌وێت توركیا له منبج هه‌بێت.
شاندێكی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی داعش له‌گه‌ڵ گه‌لی منبج و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی شاره‌كه كۆبوویه‌وه. گه‌ل و ئه‌ندامانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕایانگه‌یاند كه نایانه‌وێت توركیا له منبج هه‌بێت.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و توركیا له ٤ی حوزه‌یران\١٤ی جۆزه‌ردان كۆبوونه‌وه و ڕایانگه‌یاند كه ده‌رباره‌ی منبج ڕێككه‌وتوون، ئه‌مڕۆ كاتژمێر ٩ شاندێكی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی داعش كه ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، سه‌ردانی منبجی كرد.
له‌نێو شانده‌كه‌ی هاوپه‌یمانان جه‌نه‌ڕاڵ جه‌یمس گه‌رارد، كاپتن وێل و ویلیا‌م رویباك باڵیۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له سعوودیه هه‌بوون. شانده‌كه له‌گه‌ڵ عه‌بد موسته‌فا هاوسه‌رۆكی كۆمیته‌ی كاروباری ناوخۆی منبیج و عادل عه‌بدولسه‌لام هاوسه‌رۆكی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی گه‌ل، به كۆڵانه‌كانی شاری منبجدا گه‌ڕان و له نزیكه‌وه چاویان به گه‌ل كه‌وت و گوێیان لێ گرتن.
«ئێمه ئارامیمان ده‌وێت، توركیامان ناوێت»
هاوڵاتیانی منبج كه قسه‌یان له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ی هاوپه‌یمانان كرد سه‌رنجییان خسته سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌رباره‌ی داگیركردنی منبج و گوتیان: منبج خۆی خۆی به‌ڕێوه‌ده‌بات و ئه‌وان نایانه‌وێت توركیا له هه‌رێمه‌كه هه‌بێت.
شانده‌كه دوای ئه‌وه‌ی گوێی له بۆچوونه‌كانی خه‌ڵك گرت، سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی سیڤیلی منبجی كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه كۆبوویه‌وه. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش به شانده‌كه‌ی هاوپه‌یمانه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌ییان ڕاگه‌یاندووه كه نایانه‌وێت توركیا ده‌ست له كاروباری منبج وه‌ردات و له هه‌رێمه‌كه هه‌بێت.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا دڵنیاییان داوه
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، شانده‌كه‌ی هاوپه‌یمانان به‌مه‌به‌ستی گوێگرتن له وه‌ڵامی گه‌لی منبج ده‌رباره‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا و توركیا سه‌ردانی هه‌رێمه‌كه‌یان كردووه. سه‌رچاوه‌كان ده‌ستنیشانیان كرد كه شانده‌كه له دوای هه‌ڵوێستی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی منبج و گه‌لی منبج، دڵنیاییان داوه كه ڕێگه ناده‌ن گرووپهچهكدارهكان ده‌ربازی منبج بن.
s.m