دانیشتوانی گرکێ لەگێ لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گردبوونەوەیەکیان سازکرد

هاوڵاتی و دانیشتوانی ناوچەی گرکێ لەگێ لە دژی هێرشە قرکەر و داگیرکاریەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک رژانە سەر شەقام و گردبوونەوەیەکیان سازکرد.

لە ناوچەی گرکێ لەگێی سەر بە شاری قامشلۆ، لەسەر بانگی کۆنگرەی ستار هاوڵاتیانی ناوچەکە لە گۆڕەپانی شەهید خەبات دێرک گرد بوونەوە و هێرشە نەگریسەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و هاوکات بەدیلگرتنی ئەندام پەرلەمانەکانی هەدەپەیان، بە توندی ئیدانە کرد.

لە گردبوونەوەکەدا پانکارتی 'نا بۆ پێشێلکردنی ئازادی' و 'بە ئیرادەی ژنانی ئازاد، کۆتایی بە داگیرکاری دێنین' بەرز کرانەوە و دروشمی دژی داگیرکاری وترانەوە.

'دەبێت هەموو کەسێک لە دژی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک هەستێتە سەرپێ'

ریحان تەمۆ ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار وتەیەکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، لە دژی دەستدرێژی، رفاندن و گرتنی ژنان کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجام دەدرێت، دەبێت هەموو کەسێک هەڵوێستی خۆی بنوێنێت.

تەمۆ وتیشی، بەدیلگرتنی ئەندام پەرلەمانەکانی هەدەپە لە باکوری کوردستان، ئەوە دەخاتە روو کە دەوڵەتی تورک تا چ ئاستێک فاشیست و رەگەزپەرەستە.

ز.ش