داگیرکەران لە گرێ سپی کەسێکی دیکەیان فڕاند
چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی ئەل حەویجی سەر بە گرێ سپی هەڵیان کوتایە سەر ماڵێک و کەسێکیان بریندار کرد و دواتر فڕاندیان.
چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی ئەل حەویجی سەر بە گرێ سپی هەڵیان کوتایە سەر ماڵێک و کەسێکیان بریندار کرد و دواتر فڕاندیان.
لەو ناوچانەی لە ژێر داگیرکەریی دەوڵەتی تورک و چەتەکانیدان، زوڵم و زۆرداری لە دژی خەڵکی مەدەنی بەردەوامە. لەم چوارچێوەیەدا دوێنێ ئێوارە لە کاتژمێر ١٨:٠٠ چەتەکان هەڵیان کوتایە سەر ماڵی هاوڵاتییەکی بە ناوی سالح یاسین سیبلی لە گوندی ئەلحەویجی سەر بە گرێ سپی.
چەتەکان لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەدا سالحیان بریندار کرد و دواتر فراندیان. تا ئێستا چارەنووسی ناوبراو دیار نییە و نازانرێت بۆ کوێ براوە.
ز.ش