به‌هۆی هێرشی ده‌وڵه‌تی تورك له دربێسیێ ٤ هاوڵاتیی سیڤیل كوژران
هێزه‌داگیركه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له‌سه‌ر سنووری شارۆچكه‌ی دربێسیێ-ی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ستڕێژیی گوله‌یان له ئه‌ندامانی خانه‌واده‌یه‌ك كرد و ٤ كه‌سیان كوشتن.
هێزه‌داگیركه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له‌سه‌ر سنووری شارۆچكه‌ی دربێسیێ-ی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ستڕێژیی گوله‌یان له ئه‌ندامانی خانه‌واده‌یه‌ك كرد و ٤ كه‌سیان كوشتن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هێزه‌داگیركه‌ره‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له‌نێوان گونده‌كانی ئهرداێ و فه‌قیران له‌سه‌ر سنووری شارۆچكه‌ی دربێسیێ-ی سه‌ر به كانتۆنی حه‌سه‌كه ده‌ستڕێژی گوله‌یان له خێزانێك كرد.
له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركدا ٤ هاوڵاتیی سیڤیل كوژران كه سیانیان ژنن. ڕاگه‌یه‌نرا هێرشه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك به‌رده‌وامه و هێشتا نه‌توانراوه ته‌رمی كوژراوه‌كان بگوازرێته‌وه.
s.m