ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی گونده‌كانی شێراوا-یان بۆردومان كرد
ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی بۆردومانی گوندی زۆره‌ت و سیخۆنهكێی ناوچه‌ی شێراوا-یان كرد له سنووری عه‌فرین.
ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی بۆردومانی گوندی زۆره‌ت و سیخۆنهكێی ناوچه‌ی شێراوا-یان كرد له سنووری عه‌فرین.
ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانی ئه‌مڕۆ به هاوه‌ن بۆردومانی گوندی زۆره‌ت-یان كرد و له ئه‌نجامدا ٤ كه‌س بریندار بوون. له‌نێو برینداراندا ژنێكی به‌ته‌مه‌ن به ناوی سادیكا هه‌نه‌ن هه‌یه. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه زیانێكی زۆری ماددی به هاوڵاتییان گه‌یشتووه.
هاوڵاتی ڕه‌مه‌زان حه‌سه‌ن ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی بۆردومانی ده‌وڵه‌تی تورك و چه‌ته‌كانیدا زیان به چه‌ند ماڵێكی عه‌ره‌ب گه‌یشتووه. له لایه‌كی دیكه‌وه ٥ بۆمب به گوندی سخۆنهكێ كه‌وتوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) ئۆتۆمبێلێكی چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له گوندی كیمارێی شێراوا تێكشكێنراوه. تا ئێستا ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان نه‌زانراوه و هیچ لایه‌نێكیش به‌رپرسایه‌تیی چالاكییه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
s.m