دووەمین کۆنفرانسى گەنجانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە کۆبانێ دەستیپێکرد

دووەمین کۆنفرسانى گەنجانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بە دروشمی "بە پێشەنگایەتیى گەنجان، بەرەوە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستى فرە رەنگ و دیموکراتیک" لە کۆبانێ دەستیپێکرد.

دووەمین کۆنفرانسی گەنجانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە ناوەندیى رۆشنبیری و هونەریى کۆبانێ دەستیپێکرد. کۆنفرانسەکە بە دروشمی "بە پێشەنگایەتیى گەنجان، بەرەوە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستى فرە رەنگ و دیموکراتیک" بەڕێوەدەچێت.

کۆنفرانسەکە بە بەشداریى گەنجانى هەر چوار پارچەى کوردستان، سوریا، عێراق، ئوردون، لوبنان، فەلەستین، لیبیا، ئەرمینیا، میسر و تورکیا و بە بەشداریى زیاتر لە ٣٠٠ ئەندام بەرێوەدەچێت.

 

لە تونس، یەمەن، ئەفریقای باکوور و سودانیش گەنجان لە رێگەى سکایپەوە بەشداری لە کۆنفراسەکەدا دەکەن.

 کۆنفرانسەکە ماوەى ٣ رۆژ دەخایەنێت و گفتوگۆ لەسەر چەندین بابەتى جۆراجۆری تیادا دەکرێت. دواى خولەکێک رێزگرتن، بە ناوی کۆمیتەى ئامادەکاری کۆنفرانسەکەوە وتەیەک پێشکەشکرا و کارەکانى کۆنفرانسەکە دەستیپێکرد.

لە یەکەم رۆژی کۆنفرانسەکەدا، لە دواى خولەکێک رێزگرتن، وتەى کۆمیتەى ئامادەکار پەیامی حیزب و رێکخستنەکان دەخوێنرێنەوە. لە دواى نیوەڕۆى رۆژی یەکەمیشدا سینەفیزیۆنێک لەسەر بەرخودانى گەل و گەنجانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست نمایش دەکرێت و دواى ئەوەش گفتوگۆ لەسەر دۆخی سیاسی دەستپێدەکات.

لە رۆژی دووەمی کۆنفرانسەکەدا، پانێلی قەیرانەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە سەردەمی مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست پێشکەش دەکرێت، کە بابەتەکانى ژن و زایەندپەرستیى کۆمەڵگە، ئایینپەرستى، نەتەوەپەرستى و دۆگماتیزم لە خۆ دەگرێت. دواى نیوەڕۆش کۆبوونەوەى کۆمیتەی ئامادەکار و رەشنووسی ئەنجامی کۆنفرانسەکە تاوتوێ دەکرێت. دواى ئەوەش تەوەری، لە هێڵی نەتەوەى دیموکراتیک و بەرخودانى گەل دا رۆڵ و ئەرک و بەرپرسیارێتیى گەنجان دەستپێدەکات، کە نمونەکانى فەلەستینن بەهاری عەرەبی، تێکۆشانی ئازادیى کورد و نمونەى شۆرش لە باکوور / رۆژهەڵاتى سوریا، کوشتار و کۆمەڵکوژیى کولتوریى گەلانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستی تیادا دەخرێتەڕوو.

لە رۆژی سێیەمى کۆنفرانسەکەشدا پانێلی، رێگاى چارەسەری بۆ قەیرانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و رۆڵی گەنجانى شۆڕشگێڕ و دیموکراتیکى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست پێشکەش دەکرێت. دواى نیوەڕۆش، پێشنیاز و بڕیارەکان دەخرێنەڕوو. دواى ئەوەش بابەتەکانى دروستکردنى دەستەى هەماهەنگیى گەنجانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، خوێندنەوەى ئەنجامنامەى کۆنفرانس ئەنجام دەدرێت. لە کۆتایداش دوا وتە پێشکەش دەکرێت و پیرۆزبایى و ئاهەنگ بەڕێوەدەچێت و رۆژی چوارەمیش سەردانى شوێنەوارە مێژوییەکانى باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا دەکرێت.

ر.م