شەڕڤانان تونێلێکی داعشیان دۆزییەوە
لە گوندی تەوڵە-ی شارۆچکەی دەشیشا کە شەڕڤانانی قەسەدە لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگاریان کردووە، تونێلێک-ی چەتەکانی داعشیان دۆزیوەتەوە.
لە گوندی تەوڵە-ی شارۆچکەی دەشیشا کە شەڕڤانانی قەسەدە لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگاریان کردووە، تونێلێک-ی چەتەکانی داعشیان دۆزیوەتەوە.
شەڕڤانانی قەسەدە لە گوندی تەوێڵە-ی دەشیشا لە کاتی گەڕان و هەلمەتی پاککردنەوەی ئەوگوندە لە پاشماوەکانی داعش تونلێکیان دۆزییەوە کە چەتەکانی داعش بەکاریان دەهێنا. شەڕڤانان لە گوندەکانی سەربە دەشیشا بەردەوامن لە گەڕان و پاککردنەوەی ناوچەکە لە مین و تەقەمەنییە بەجێماوەکانی داعش ، دەوترێت کە چەتەکانی داعش لە هەر گوندێک تونێلێکیان لێدواە و هەموو ئەو تونێلانەیان بۆمب ڕێژکردووە.
''ناوەندی چەتەکان بوو''
شارۆچکەی دەسیشا کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی حەسەکەوە لە ڕۆژی ١٧ی حوزەیران/٢٧ی جۆزەردان لە لایەن شەڕڤانانی قەسەدەوە ڕزگار کرا. ئەوهەرێمە کە وەک ناوەندی داعش دەناسرا لە ناوچەکە ، دوا هەرێمی کانتۆنی حەسەکە بوو کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی داعشدا مابوو.
ک-ش