دەوڵەتی تورک دیمۆگرافی گرێ سپی و سەرێکانی دەگۆڕێت
دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوای هێرشەکەی ٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩، بە هاوکاری چەتەکانی لە شاری گرێ سپی و سەرێکانی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، دیمۆگرافی ناوچەکە دەگۆڕێت.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوای هێرشەکەی ٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩، بە هاوکاری چەتەکانی لە شاری گرێ سپی و سەرێکانی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، دیمۆگرافی ناوچەکە دەگۆڕێت.
دەوڵەتی تورک، چەتەکانی لە جەرابلووسەوە دەگوازێتەوە بۆ شاری سەرێکانی و گرێ سپی ل باکور و رۆژهەڵاتی سوریا.
دەوڵەتی داگیرکەر لە سەرێکانی و گرێ سپیی داگیرکراو، لەم قۆناغی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا بەردەوامە لە هەوڵە قێزەوەنەکانیدا بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیی ناوچەکە. لە ماوەی هەفتەی رابردوودا هەزاران کەسی لە جەرابلووسەوە بە پشتیوانی چەتەکانی، لە روحا-دیلۆکەوە گواستووەتەوە بۆ گرێ سپی و سەرێکانی.
ئەو کەسانەی هەفتەی رابردوو لە جەرابلووسەوە بە نزیکەی ٦٠ ئۆتۆمبیلی زرێپۆشەوە گوازراونەتەوە بۆ کانی خەزالان و روحا، لەوێشەوە درەنگانی شەو دەربازی سەرێکانی کراون.
دوێنێش بە هەزاران کەسی دیکە لە جەرابلووسەوە دەربازی گرێ سپی کراون.
ز.ش