دەوڵەتی تورک ناوچە مەدەنی نشینەکان بۆردوومان دەکات

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایانگەیاند کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەو ناوچانە بۆردوومان دەکات کە هاوڵاتیان تێیدا نیشتەجێن.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستنیشانی کردووە، کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەهێرشەکانیاندا گوندی دیگورێ سەر بە ناوچەی تربەسپییەیان بەئامانج گرتووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بۆسەر هەرێمەکانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە، کەمێک پێش ئێستاش، فرۆکەی بێ فڕۆکەوان خالێکی سەربازی کۆنیان لە نزیک گوندی دیگرێ لە ناوچەی تربەسپییە بە ئامانج گرت، قەسەدە لەو ناوچەیە کشاوەتەوەو ئەو ناوچەیە هاوڵاتیانی مەدەنی تێیدا نیشتەجێن.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئاسایشی ناوخۆی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک ماڵی هاوڵاتیانی بۆردوومان کردووەو بەوهۆیەشەوە چەند هاوڵاتیەک برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

ب.ش