دەوڵەتی تورک گوندەکانی عەفرین تۆپباران دەکات
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی ناوچەی شێراوای عەفرین تۆپباران دەکات.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی ناوچەی شێراوای عەفرین تۆپباران دەکات.
بە پێی کاتی هەرێمەکە کاتژمێر ١٠:٢٠ لەدژی گوندەکانی کەفەر ئانتون و ئەلقاسمیەی ناوچەی شێراوای عەفرین هێرش ئەنجامدرا. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی تۆپباران کرد.
دەوڵەتی تورک هەموو ڕۆژێک خاکی فیدراسیۆنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تۆپباران و بۆردومان دەکات.
لە ١٦ی کانونی دووەمدا گوندەکانی برەکتیک، عەبدکۆی گەورە و عەبدکۆی بچووک و کۆپرلیکی گڕی سپی تۆپبارانکران.
لە ١٥ی کانونی دووەمدا سایلۆی گەنم لە گوندی ئوملکەیفی تەل تەمر تۆپباران کرا، هەروەها ١٤ و ١٥ مانگ گوندی ئەریدای گرێ سپی تۆپباران کرا.
هەمان ڕۆژ گوندەکانی مەراناز و مالکیەی ناوچەی شەرای عەفرین تۆپباران کران.
ف.ق