سه‌رباز و چه‌ته‌كانی توركیا له عه‌فرین ٩ كه‌سیان ڕفاند
سه‌رباز و چه‌ته‌كانی توركیای داگیركه‌ر، له كانتۆنی عه‌فرین ٩ گوندنشینیان ڕفاند. له به‌رانبه‌ر ئازادكردنیشیان، داوای فیدیه ده‌كه‌ن.
سه‌رباز و چه‌ته‌كانی توركیای داگیركه‌ر، له كانتۆنی عه‌فرین ٩ گوندنشینیان ڕفاند. له به‌رانبه‌ر ئازادكردنیشیان، داوای فیدیه ده‌كه‌ن.
كرده‌وه‌ی دڕندانه‌ی سوپا و چه‌ته‌كانی توركیای داگیركه‌ر له كانتۆنی عه‌فرین به‌رده‌وامه. ڕۆژانه چه‌ندین كه‌س ده‌ڕفێنن، ده‌كوژن و ده‌ستدرێژییان ده‌كه‌نه سه‌ر. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له گوندی كهباشن له ناوچه‌ی شێراوا ٥ هاوڵاتیی سیڤیل ڕفێندران.
ئه‌و گوندنشینانه‌ی كه ڕفێندراون بریتین له ئیبڕاهیم عومه‌ر حه‌یده‌ر (ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵان)، عه‌بدولحه‌مید ئیسماعیل حه‌یده‌ر (٢٨ ساڵان)، محه‌مه‌د حه‌سه‌ن عه‌بدۆ (٢٨ ساڵان)، عادل محه‌مه‌د شكری (٢٥ ساڵان) و فازل محه‌مه‌د شكری (١٨ ساڵان). تا ئێستا نازاندرێت به‌ره‌و كوێ براون.
له به‌رانبه‌ر ئازادكردنیان داوای هه‌زار دۆلار ده‌كه‌ن
كه‌سێك به ناوی ش.ن له گوندی برج وه‌قاس-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شێراوا ڕایگه‌یاند، سوپای توركیا و چه‌ته‌كانی ٤ كه‌سیان ڕفاندووه له كاتێكدا خه‌ریكی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕه‌كانیان بوون. ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕفێندراون بریتین له: نه‌زمی عه‌لی (ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵان)، عه‌لی خه‌لیل (٤٥ ساڵان)، قه‌دری بهههری (٦٠ ساڵان) و محه‌مه‌دی ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵان.
چه‌ته‌كان ٥ مه‌ڕیان دزیوه و له به‌رانبه‌ر ئازادكردنی ئه‌و كه‌سانه‌شدا داوای هه‌زار دۆلاریان كردووه.
s.m