سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی ڕه‌قا پشتگیری له هێزه‌كانی قه‌سه‌ده ده‌كه‌ن
چه‌ندین سه‌رۆك عه‌شیره‌تی ڕه‌قا جه‌ختیان كرده‌وه كه پشتگیری له قه‌سه‌ده ده‌كه‌ن، ده‌ستنیشانیان كرد كه قه‌سه‌ده له دژی چه‌ته‌كانی داعش تێكۆشانێكی گرانبه‌های كردووه.
چه‌ندین سه‌رۆك عه‌شیره‌تی ڕه‌قا جه‌ختیان كرده‌وه كه پشتگیری له قه‌سه‌ده ده‌كه‌ن، ده‌ستنیشانیان كرد كه قه‌سه‌ده له دژی چه‌ته‌كانی داعش تێكۆشانێكی گرانبه‌های كردووه.
سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی شاری ڕه‌قا-ی باكووری سووریا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ده‌وڵه‌تی تورك هه‌وڵ ده‌دات خه‌ونه‌كانی خۆی به ژیاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی به‌دیبێنێت. باس له‌و كه‌سه بێ ویژدانانهش ده‌كه‌ن كه به ناوی ئه‌وان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن. ده‌شڵێن، پێكهاته‌كانی باكووری سووریا و ڕۆژاڤا به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و دیموكراتیك ده‌ژین.
سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی سوبخه محه‌مه‌د توركی سوعان گوتی: «ئێمه كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك له دژی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌بیرناكه‌ین. ئێمه لێره‌ین و پشتگیری له هه‌موو ئه‌و پێكهاتانه ده‌كه‌ین كه لێره ده‌ژین و پشتیوانی له قه‌سه‌ده ده‌كه‌ین. ئه‌م هێزه له هه‌موو پێكهاته‌كانی سووریا پێكهاتووه و خاك و گه‌له‌كه‌مان ده‌پارێزێت.»
هه‌روه‌ها ته‌لال حاجی ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی جهعابات گوتی: «ئێمه وه‌ك سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی شاری ڕه‌قا هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه ئێمه پشتگیری له قه‌سه‌ده ده‌كه‌ین. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وان خاكی ئێمه ده‌پارێزن و له‌پێناو ئه‌وه‌ی گه‌لی هه‌رێمه‌كه به‌ئارامی بژی، زۆر شه‌هیدیان دا. ئێمه ده‌ستنیشانی ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ڕێبازی شه‌هیدان ده‌بین و خاكی خۆمان له به‌رانبه‌ر داگیركاریی توركیا ده‌پارێزین. گه‌لانی سووریا هه‌میشه ئازاد ده‌بن و هیچ كه‌س ناتوانێت ئێمه له یه‌كتر دووربخاته‌وه.»
s.m