سوپای توركیای داگیركه‌ر له‌سه‌ر سنووری گرێسپی خه‌نده‌ق لێ ده‌دات
سوپای توركی داگیركه‌ر كه سه‌رباز و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی له‌سه‌ر سنووری گرێسپی كۆده‌كاته‌وه، له نزیك گه‌ڕه‌كی مونبهتح خه‌نده‌ق لێ ده‌دات و چه‌كی قورس جێگیر ده‌كات.
سوپای توركی داگیركه‌ر كه سه‌رباز و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی له‌سه‌ر سنووری گرێسپی كۆده‌كاته‌وه، له نزیك گه‌ڕه‌كی مونبهتح خه‌نده‌ق لێ ده‌دات و چه‌كی قورس جێگیر ده‌كات.
دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دژبه ناوچه‌كانی تل ڕه‌فعه‌ت و گرێسپی، سوپای توركی داگیركه‌ر له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا له ناوچه سنوورییه‌كان چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی جێگیر ده‌كات. كاتژمێر ١٨:٢٠ی دوێنێ له‌سه‌ر خه‌تی سنوور خەندەقێک لێ درا، هه‌روه‌ها ئۆبوس و چه‌كی دیكه‌ی قورس جێگیر كران.
له گه‌ڕه‌كی مونبهتح-ی گرێسپی كه نزیكه له سنوور، گه‌ل دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورک به‌رانبه‌ر سنووری باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، به سازكردنی چالاكیی قه‌ڵغانی مرۆیی ناڕه‌زایه‌تیی خۆی پیشان دا.
گه‌لانی كورد، عه‌ره‌ب، ئه‌رمه‌ن و توركمان كه له كانتۆنی گرێسپی ده‌ژین ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وان به‌ئاشتی پێكه‌وه ده‌ژین و هه‌رگیز هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورک قبووڵ ناكه و ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه.
s.m