سوپای تورک گوندی سۆخانەک-ی لە شێراواى عەفرین تۆپباران کرد
سوپای تورک و چەتەکانى سەرلەبەیانیى ئەمڕۆەوە دەستیانکردووە بە تۆپبارانکردنی گوندی سۆخانەک لە ناوچەی شێراواى عەفرین.
سوپای تورک و چەتەکانى سەرلەبەیانیى ئەمڕۆەوە دەستیانکردووە بە تۆپبارانکردنی گوندی سۆخانەک لە ناوچەی شێراواى عەفرین.
سوپای تورک و چەتەکانى گوندی سۆخانەک-یان لە ناوچەى شێراوى عەفرین کردە ئامانجی تۆپخانەکانیان و بەو هۆیەوە چەندین هاووڵاتى بریندار بوون.
بەهۆی ئەو تۆپبارانەوە زیانێکى زۆر بە زەویی کشتوکاڵی و باخ و رەزی ناوچەکە بە تایبەت بە زەویى و باخی عەلی محەمەد، رەسوڵ حسێن و محەمەد خالید گەیشتووە و لە ئێستادا ئاگری زەوی و زار و باخەکان بەرەو ماڵی هاووڵاتییان لە تەشەنە سەندندایە.
ر.م