شاندێكی فه‌ڕه‌نسی سه‌ردانی ڕۆژاڤای كرد
٢ په‌رله‌مانتاری فه‌ڕه‌نسا و جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانیی گریگنی سه‌ردانی ڕۆژئاوای كوردستانیان كرد.
٢ په‌رله‌مانتاری فه‌ڕه‌نسا و جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانیی گریگنی سه‌ردانی ڕۆژئاوای كوردستانیان كرد.
هه‌ردوو په‌رله‌مانتاری چه‌پی فه‌ڕه‌نسا دانیلا ئۆبۆنۆ و ماتهیلدا پانۆت و جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانیی گریگنی پاسكال ترۆده‌ك دوێنێ (دووشه‌ممه) سه‌ردانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا (ڕۆژاڤا)یان كرد.
شانده‌كه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه خۆجێییه‌كانه‌وه پێشوازی لێ كرا، دواتریش سه‌ردانی كه‌مپی ئێزدییه‌كانیان كرد. ئۆبۆنۆ له كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئاژانسی ڕۆژنامه‌وانیی فه‌ڕه‌نسا (AFP) دوا و ڕایگه‌یاند، بۆ ئه‌وه هاتووینه‌ته ئێره، تا پشتیوانی خۆمان بۆ ڕۆژاڤا پیشان بده‌ین.
ناوبراو باسی له هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك كرد و گوتی، «گومانی زۆرمان هه‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری ده‌ستێوه‌ردانی ده‌وڵه‌تی تورك و هێرشی بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كه. ئێمه حكوومه‌تی فه‌ڕه‌نسا له‌و بابه‌ته ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌رچه‌نده فه‌ڕه‌نسا ئاگاداری دۆخه‌كه‌یه.»
s.m