شاندێکی ژنان سەردانی یەپەژەی کرد
شاندێک لە ئەنجومەنەکانی ژنانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکینەکانی پاراستنی ژنان کرد و لەگەل ئاخین نوجان فەرماندەی یەپەژە و نەسرین عبدولا وتەبێژی یەپەژە کۆبووەوە.
شاندێک لە ئەنجومەنەکانی ژنانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکینەکانی پاراستنی ژنان کرد و لەگەل ئاخین نوجان فەرماندەی یەپەژە و نەسرین عبدولا وتەبێژی یەپەژە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دوایین بارودۆخ و پێشهاتە سیاسی و سەربازییەکانی ناوچەکە کرا.
ئەندامانی شاندەکە تیشکیان خستە سەر رۆڵی یەپەژە لە رووبەرووبوونەوەی چەکدارانی داعش، بە تایبەت خۆڕاگرییان لە سەرێکانی و گرێ سپی.
هەروەها ئاخین نورجان فەرماندەی یەپەژە، باسی لە رۆڵ و گرنگیی خەباتی رێکخستنەکانی ئەنجومەنی ژنانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریای کرد و وتی:"ئێمە لە بەرەکانی جەنگ بە رۆحی ئاڤێستا شەڕ دەکەین و لە خۆڕاگریداین و لە ئاستی سیاسیشدا بە رۆحی هەڤرین تێدەکۆشین."
ز.ش