شه‌ڕڤان ده‌روێش وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی منبج ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن سوپای توركیای داگیركه‌ر ده‌ربازی منبج بووه، بۆ ئاژانسی هه‌واڵی هاوار دوا و گوتی: سوپای توركیا له‌سه‌ر هێڵی چه‌ته‌كانی قه‌ڵغانی فورات ده‌جوڵێته‌وه و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش له‌سه‌ر هێڵی هێزه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی منبج.
شه‌ڕڤان ده‌روێش ڕاشیگه‌یاند: جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه كه هێزه‌كانی توركیا نه‌هاتوونه‌ته شاری منبج و یه‌ك هه‌نگاویش به لای هێزه‌كانی ئێمه‌دا نه‌هاتوون. هێزه‌كانمان هێشتاش له خاڵه‌كانی خۆیانن له به‌رانبه‌ر «قه‌ڵغانی فورات».
ده‌روێش ده‌ستنیشانی كرد كه سوپای توركیا هێزه‌كانی خۆی له سنووری هێڵی «قه‌ڵغانی فورات» ده‌جوڵێنێته‌وه و له هه‌مان كاتدا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش له لای شه‌ڕڤانانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی منبج ده‌جوڵێنه‌وه.
s.m