شه‌ڕڤانان ٢ گوندی دیكه‌یان له سنووری حه‌سه‌كه ڕزگار كرد
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده شه‌وی ڕابردوو گونده‌كانی ده‌رویش و عامریهیان له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كرد. هاوكات ده‌ستیان به‌سه‌ر دۆشكه‌یه‌ك و ژماره‌یه‌ك چه‌كی چه‌ته‌كاندا گرت.
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده شه‌وی ڕابردوو گونده‌كانی ده‌رویش و عامریهیان له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كرد. هاوكات ده‌ستیان به‌سه‌ر دۆشكه‌یه‌ك و ژماره‌یه‌ك چه‌كی چه‌ته‌كاندا گرت.
هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر بۆ ڕزگاركردنی باشووری حه‌سه‌كه له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی - قه‌سه‌ده به‌رده‌وامه.
له چوارچێوه‌ی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا، شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده هه‌تا ئێستا ١٢ گوند و لادێیان له‌و سنووره له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كردووه. شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له قۆڵی ڕۆژئاواوه پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن و شه‌وی ڕابردووش له دوای شه‌ڕێكی سه‌خت گونده‌كانی ده‌رویش و عامریه له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش رزگار كران.
دانیشتوانی گوندی ده‌رویش به‌گه‌رمی پێشوازییان له شه‌ڕڤانان كرد و خۆشحاڵی خۆیان له به‌رانبه‌ر ڕزگاركردنی گونده‌كه ده‌ربڕی. به‌پێی زانیارییه‌كان تا ئێستاش شه‌ڕ له ده‌وروبه‌ری گونده‌كه به‌رده‌وامه.
s.m