شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده ٧ ئێزدیی دیكه‌یان له باغۆز ڕزگار كرد
هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) دوێنێ ٥ ژن و ٢ منداڵی دیكه‌ی ئێزدییان له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كرد.
هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) دوێنێ ٥ ژن و ٢ منداڵی دیكه‌ی ئێزدییان له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان،. دوێنێ (١٩ی ئادار\٢٨ی ڕه‌شه‌مه) شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده ٧ ئێزدییان له گوندی باغۆزی سه‌ر به ناوچه‌ی هه‌جینی دێره‌زۆر له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كردووه. ئه‌و هاوڵاتییه ئێزدییانه كه ٥ ژن و ٢ منداڵی خه‌ڵكی شه‌نگالن گوازراونه‌ته‌وه بۆ ناوچه ئارامه‌كان.
ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕزگار كراون بریتین له: پاكیزه مه‌هال حه‌سۆ (٣٠ ساڵان، خه‌ڵكی گوندی كۆجۆ)، خه‌ولا سمایل خوهدێدا (١٩ ساڵان، خه‌ڵكی گوندی كۆجۆ)، ئه‌مینه خالۆ ئزر (٤٤ ساڵان، خه‌ڵكی گوندی كۆجۆ)، شامل ئیسماعیل خوهدێدا (١٥ ساڵان، خه‌ڵكی گوندی كۆجۆ)، سۆلین سلێمان (١٧ ساڵان، خه‌ڵكی گوندی كۆجۆ)، خوناو خدر ئاده‌م (٣٢ ساڵان، خه‌ڵكی گوندی كۆجۆ)، ئایدن حه‌دید تالی (١٢ ساڵان، خه‌ڵكی گوندی خردان).
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له ماوه‌ی قۆناغی كۆتایی هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردنی داعش ژماره‌یه‌كی زۆری ژن و منداڵیان ڕزگار كردووه كه له‌نێویاندا هه‌زاران ئێزدی هه‌بوون. ئه‌و هاوڵاتییه ئێزدییانه له كاتی هێرشی چه‌ته‌كانی داعش بۆ سه‌ر شه‌نگال ساڵی ٢٠١٤ ڕفێنرابوون.
s.m