شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده گه‌یشتنه چه‌می فورات
قۆناغی كۆتایی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له ڕۆژی یازدهههمیندا به‌رده‌وامه. شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات - قه‌سه‌ده ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه چه‌می فورات.
قۆناغی كۆتایی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له ڕۆژی یازدهههمیندا به‌رده‌وامه. شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات - قه‌سه‌ده ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه چه‌می فورات.
هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر له ڕۆژهه‌ڵاتی دێره‌زۆر، كه به‌هۆی هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر بۆ سه‌ر عه‌فرین ماوه‌ی چه‌ند مانگێك وه‌ستابوو، له ١ی ئایار\١٠ی بانه‌مه‌ڕ ده‌ستی پێكرده‌وه. هه‌ڵمه‌ته‌كه ماوه‌ی ١١ ڕۆژه به‌رده‌وامه و ڕووبه‌رێكی زۆری خاكی هه‌رێمه‌كه له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ئازاد كراوه.
شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات - قه‌سه‌ده ئه‌مڕۆ گه‌یشتنه سه‌ر چه‌می فورات. ئێستا گوندی باكۆز كه دواهه‌مین گوندی سه‌ر سنووری سووریا - عێراقه، له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده‌وه گه‌مارۆ دراوه.
s.m