شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه هێرشێكی چه‌ته‌كانی داعشیان تێك‌شكاند
شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه و قه‌سه‌ده له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیردا هێرشێكی چه‌ته‌كانی داعشیان تێك‌شكاند.
شه‌ڕڤانانی یه‌په‌ژه و قه‌سه‌ده له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیردا هێرشێكی چه‌ته‌كانی داعشیان تێك‌شكاند.
له ٢٤ی كانوونی دووه‌م\٣ی ڕێبه‌ندان، چه‌ته‌كانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن (یه‌په‌ژه) و هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) له گوندی مۆزان و ماراشدێ. ده‌رباره‌ی ئه‌و هێرشه ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌په‌ژه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و زانیاری دا:
«له ٢٤ی كانوونی دووه‌م\٣ی ڕێبه‌ندان چه‌ته‌كانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی یه‌په‌ژه و قه‌سه‌ده له گوندی مۆزان و ماراشدێ. له شه‌ڕه‌كه‌دا كه تا ئێواره به‌رده‌وام بوو، ده‌یان چه‌ته كوژران و هه‌ژمارێكی زۆریشیان خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی یه‌په‌ژه و قه‌سه‌ده كرد. له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌دا گوندی مۆزان له چه‌ته‌كان پاك كرایه‌وه و به‌شێكی گوندی ماراشدێ-ش كه‌وته ژێر كۆنتڕۆڵی شه‌ڕڤانان. هه‌تا ئه‌م ساته‌ش شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده و یه‌په‌ژه له به‌ره‌ی باخۆزدا پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن.»
دوایین دیمه‌نه‌كانی شه‌ڕ كه یه‌په‌ژه بڵاوی كردووه‌ته‌وه:
s.m