شەڕڤانانى قهسهده چوونە ناو شارۆچکەى دشیشاوە
شەڕڤانانى قەسەدە دوێنێ ئێوارەوە لە شەڕێکى قورسدا ٨ کیلۆمەتر چوارگۆشەیان لە چەتەکانى داعش پاک کردەوە و ئێستا خۆیان گەیاندووەتە ناو شارۆچکەى دشیشا-وە لە باشوورى حەسەکە.
شەڕڤانانى قەسەدە دوێنێ ئێوارەوە لە شەڕێکى قورسدا ٨ کیلۆمەتر چوارگۆشەیان لە چەتەکانى داعش پاک کردەوە و ئێستا خۆیان گەیاندووەتە ناو شارۆچکەى دشیشا-وە لە باشوورى حەسەکە.
دواى ئەوەى شەڕڤانانى هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک (قەسەدە) چوونە ناو شارۆچکەى دشیشا شەڕێکى قورس لە نێوان شەڕڤانان و چەکدارانى داعش دەستیپێکرد. شەڕڤانان لەو شارۆچکەیەدا، ئەو هاووڵاتییانەیان رزگارکرد، کە چەتەکانى داعش کردبوونیان بە قەڵغانی زیندوو.
شارۆچکەى دشیشا دەکەوێتە باشووری حەسەکە و دوایین شوێن و پەناگەى گەورەى چەتەکانى داعشە.
چاوەڕێ دەکرێت قەسەدە لەبارەى ئەو ئۆپراسیۆنە و ئەو سەرکەوتنەوە ڕاگەیاندراوێک بڵاو بکاتەوە.
ر.م