عومەر : ئەگەر وڵاتان چەتەکان وەرنەگرنەوە مەترسییەکە گەورەتردەبێت

هاوسەرۆکایەتی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوبەرایەتی خۆسەری دیموکراتی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، دکتۆر عبدول کەریم عومەرداوای لە دەوڵەتان کرد کە چەتەکانی خۆیان وەربگرنەوە، عومەر وتی:"نەوەک ئەو مەترسییانە زیاتر بێت".

 

هاوسەرۆکایەتی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوبەرایەتی خۆسەری دیموکراتی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، دکتۆرعبدول کەریم عومەرداوای لە دەوڵەتان کرد کە چەتەکانی داعش کە هاووڵاتیای ئەوانن وەریانبگرنەوە ، عومەر هۆشیاریدا کە ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی کە "مەترسی گەورەتر ببێت" و وتی "هەروەها پێشنیاردەکەین دادگایەکی نێونەتەوەیش دروست بکرێت".

هاوسەرۆکایەتی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوبەرایەتی خۆسەری دیموکراتی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، دکتۆرعبدول کەریم عومەرلەسەربارودۆخی چەتەکانی داعش و گیراوان و ڕێگە چارەسەرییەکی نێونەتەوەیی بۆ ئاژانسەکەمان دووا.

کەی چەتەکانی داعش و هاوسەرەکانییان خۆیان رادەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەن؟

لە کاتی ڕزگارکردنی کۆبانێ و لێرە بەشیکی زۆر چەتەی داعش و کەوتنە دەستی هێزەکانی سووریای دیموکرات (قەسەدە)، لە هەڵمەتی مەنبج، تەبقا، رەقا، دێرەزوور دا بەشێکی زۆر چەتەی داعش و خانەوادەکانیان خۆیان رادەستی هێزەکانی سووریای دیموکرات کردووە و یانیش لە لایەن (قەسەدە)وە دەستگیرکران.

ئێستا ئەو چەتانەی لە زیندانەکانن ژمارەیان چەندە؟

ژمارەی چەتە بیانییەکانی داعش کە لە زیندانەکانی ئێمەدان، هەفتەی رابردوو نزیکەی ٨٠٠ چەتە بوون، بە ڕزگارکردنی گوندی باغۆزێ ئەو ژمارەیە ڕۆژانە ڕوو لە زیاد بوونە، بێگومان لەوانەش زۆربەی زۆریان چەتەی داعشن کەلە خاکی سووریان، لە دەستی ئێمەدا چەتەی داعشی ٤٩ وڵات و هاوسەر و منداڵەکانیان هەیە.

وەکو تریش خانەوادەکانیان هەیە. هاوسەر و خانەوادەی چەتەکان هەم بیانی و هەمش خەڵکی سووریان، زۆربەیان هاوسەر و منداڵی  چەتەکانی داعشن کە  لە کەمپەکاندا لەژێر چاودێریدان، کەمپەکانیش تایبەت بە کۆچبەرەکانن، ئێمە چۆن مامەڵە لەگەل کۆچبەرەکان دەکەین، بەو شێوازەش لەگەل ئەوان مامەڵەدەکین، هەتا ئێمەش بەرپرسیارێتی خۆمان بە جێدەگەیەنین، ئەو چەتانەی کە لە زیندانەکانی ئێمەدان ئێمە پێداویستییەکانیان بۆدابین دەکەین.

دەربارەی چەتەکانی داعش و خانەوادەکانیان کە خەڵکی سووریان هەلسووکەوتی ئێوە چۆنە و چارەسەریی ئەوان چییە؟

چەتەو وهاوسەر و منداڵەکانی ئەوانەی کە خەڵکی سووریان لە ژێر بەرپرسیارێتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری دیموکراتی باکوور و رۆژەهەڵاتی سووریا دان، ئێمە چەتەکانی داعش دەنێرینە دادگای گەل، ئەو ژنانەی کە خوێنیان نەرژاندووە بە ڕێگەی ڕیش سپی و عەشیرەتەکانیان رادەستی کۆمەڵگەکانیان دەکەینەوە.

وەک تریش بۆ سەرلەنوێ پەروەردەکردنی منداڵە سوورییەکان ئێمە ناوەندی پەروەردەمان کردۆتەوە، ئێمە لەسەرئەوە کار دەکەین، ئێمە دەتوانین بەرپرسیارێتی خۆمان لە بەردەم سوورییەکان بەجێگە بهێین.

ئەو دەولەتانەی کە هاووڵاتییەکانیان لە هەرێمەکانی ئێوەن، لە ئەو بابەتەشدا بە بەرپرسیارێتی خۆیان هەڵدەستن؟

بەداخەوە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی هاوکارەکانمان لە تێکۆشانی دژی داعش لە ئەو بابەتەدا بەرپرسیارێتی خۆیان بە جێ نایەنن، هەم بۆ وەرگرتنییان هەم بۆ بەجێهێنانی پێویستییەکانیان بە بەرپرسارێتی خۆیان هەڵناسن، زۆربەی خانەوادەی داعش ئێستا لە کەمپەکانی پەنابەرانن، ئێمە چۆن مامەڵە لەگەل پەنابەران دەکەین، بەو شێوازەش لەگەل ئەوانیشدا مامەڵە دەکەین، هەوڵدەدەین لە چوارچێوەی دەرفەتەکانمان وڵامی پێویستییەکانیان بدەینەوە، ئێمە پێویستی چەتەکان لە  زیندانیشدا دابین دەکەین، بەڵام نە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و دەوڵەت و ڕێکخراوی هاوکاری نێونەتەوەیی و نە خاچی سوور لەو بابەتدا بە بەرپرسیارێتی خۆیان هەڵناسن.

هاوکارییەک کە هاتووەئێستا بەشی لە سەدا ٥ ی وپێویستییەکانی چەتەکانی داعش و گیراوان و خانەوادەی ئەوان ناکات، ئێمە بە تەنها ئەو بارەمان خستۆتە سەرشانی خۆمان، بەراستیش ژمارەیان زۆر زیادە، ئەوە نارەوایە کە ئێمە ئەو بارە بە تەنها بگرینە سەر شانی خۆمان.

داعش مەترسی و کێشەیەکی نێونەتەوەیی بوو، هەبوون و ژمارەیەکی زۆری چەتەی داعش وخانەوادەکانیان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا کە هێشتا ستاتۆکەی پەسەند نەکراوە هەنگاوی داگیرکاری لەسەرە، ئایا ئەوە کێشەیەکی نێونەتەوەیی نییە؟

ئەو بارودۆخە بارێکی گرانە و مەترسییەکی گەورەیە، چۆنکە هەبوونی داعش لەسەرگەلانی هەرێمەکە مەترسییە و هەبوونی چەتەی داعشی بیانی  بارودۆخەکە مەترسیدارتردەکات، لەو بابەتەدا ئێمە لەگەل هێزەهاوپەیمانانەکان و ڕێکخستنەکان کارمان کرد، داعش وەک دەوڵەت لە ناودەچێت، ئێستا یەکێک لە کێشە گەورەکانی ئەو چەتانەی داعش کە لە هەرێمەکەی ئیمە گیراون هاوسەرو منداڵەکانیانن، ئەو کێشەیەکی نێونەتەوەییە، ئەو ژن و منداڵانەی لە هەرێمەکانی ئێمەن، بەڵام ئەوە نەک تەنها مەترسییە بۆهەرێمەکانی ئێمە لە هەمان کاتدا مەترسییە بۆ هەرێمە نێونەتەوەییەکانیش.

 لە سەرخاکەکەمان و کێشەکانی سوریاش هێشتا چارەسەرنەکراوە، ئارامی سیاسیش هێشتا بەرچاو نییە، هەرێمەکەمان لە ژێرمەترسی هێرشی دەوڵەتی تورکیایە و چەتەکانی سەربەواندایە، ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەرئێرە، یان شەرڕووبدات ئاڵۆزی دروست ئەبێت، ئەوەش فرسەتێکی گەورەیە بۆ ئەوەی چەتەکانی داعش بێنەوە هەرێمەکە ولە زیندانەکان هەڵبێن ، کاتێک کە ئەو چەتانە هەڵبێن هەم بۆ ئێمە وهەم بۆهەرێمە نێونەتەوەییەکان ببنە مەترسییەکی گەورە. بۆئەو وڵاتانەش ببنە مەترسی کە لێوەی هاتوون، لە بەرئەوەی منداڵی ئەو چەتانە ژمارەیان زۆرە، لەو باوەرەدام ژمارەی ئەو چەتانەی کە گیراون بە رزگارکردنی گوندی باغۆز بچێتە سەرووی هەزار چەتەوە، هەموو ئەو منداڵانە بە فکری داعش پەروەردەکراون، ئەگەرئەومنداڵانە بە فکری تیرۆر پەروەردەکراون لەسەرەتاوە پەروەردە نەکرینەوە تێکەڵ بە کۆمەڵگەی خۆیان نەکرێن ، کاتێک دێت وەک پرۆژەیەکی تیرۆرستی لە پێشماندا دەردەکەون، ئەو بارودۆخە بۆ ژنانیش بەهەمانشێوەیە،

ئایا ئەو مەترسییانە چۆن لە هەرێمەکەدا نامێنن؟

ئێمە وەک گەلی رۆژئاوا و باکووری سووریا لە تێکۆشان لە دژی چەتەکانی داعشدا باجێکی گەورەمانداوە، ئەو چەتانەی داعش کە دەستبەسەرکراون بە تێکۆشان وباجێکی گەورە دەستبەسەرکراون، لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەوچەتانەی کە دەستبەسەرکراون  ئاشکرا بووە کە لە زۆرشوێنی ئەوروپا چالاکی کراوە و ئێمە پێشمان لە هەموویان گرتووە، ئێمە بەرپرسیارێتی خۆمانمان بە جێ گەیاندووە و چەتەکانی داعشمان دەستبەسەرکردووە. 

ئەگەرهێزە نێونەتەوەییەکان دەیانەوێت پێش لەومەترسییانە بگرن، پێویستە چەتەکانی داعشی وڵاتەکانیان وەربگرنەوە، پێویستە چەتەکانی داعش دادگایی بکەن و منداڵ و ژنەکانیان سەرلە نوێ پەروەردەبکەنەوە و بگەڕێنەوە ناو کۆمەڵگە،  ئەوە پێش لەومەترسییە گەورانە دەگرێت، ئەگەر ئەوە نەکرێت، ئەوانە بۆ ئێمە مەترسییەکان گەورەتر دەبن.

دستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، ٤٩ وڵات هاووڵاتیان-یان لە ناوداعشدایە هەیە بۆئەوەی  وەریانبگرنەوە، ئێوە چی کارێکی دیپلۆماتی دەکەن؟

لە دەستی ئێمەدا چەتەی داعشی ٤٩ وڵات هەیە و بەڵگەی فەرمی لەسەرئەوان هەیە، دۆسییەی چەتەکانی داعش هاوسەر و منداڵەکانیان لەبەر دەستماندایە.

لە مەیدانی نێونەتەوەیی بۆ ئامادەکردنی ئەو چەتانە بۆ وڵاتەکانی خۆیان چاوپێکەوتن ئەکرێت، ئێمە کار دەکەین بۆ ئەوەی ئەوان بدەینەوە بە وڵاتەکانیان، بەداخەوە ئەو وڵاتانە بەرپرسیارێتی خۆیان بە جێگەناهێنن و هاووڵاتیانی خۆیان وەرناگرنەوە.

بۆچی وەریان ناگرنەوە، لێدوانیان لەوبارەیەوە دەدەن؟

بەداخەوە هێزە نێونەتەوەیی و هاوبەشەکانمان و یەکێتی ئەوروپاش لە ناویاندا دەڵێن کە چەتەکانی داعش کە هاووڵاتی ئەوانن مەترسیدارن، هەربۆیە نایانگرینەخۆ، دەڵێن ئەوانە مەترسیدارن با نەگەرێنەوە سەرخاکەکەمان، با لەوێ بمێننەوە، ئەوە هەڵەیەکی گەورەیە.

دوبارەی دەکەمەوە دەستبەسەرکردنی ئەو چەتانەی داعش بۆ ئەو وڵاتانە شانسێکە، بەڵام مانەوەیان بە شێوەیەکی کۆمەڵ لە وڵاتێکدا لە جێگەیەک کە هێشتا ستاتۆیەکەیان پەسەند نەکراوە مەترسییەکی گەورەیە.

هەتا ئێستا چەند وڵات هاوڵاتییەکانی خۆیان کە ئەندامی داعشن و دەستبەسەرکراون  بردویانتەوە وەڵاتی خۆیان ، ئێوە دەتوانن هەندێک زانیاری بدەن؟

تەنها هەندێک وڵات ئەوەیان کردووە وهاوڵاتیانی خۆیان کە ئەندامی داعش بوون وەرگرتووەتەوە .رووسیا ژمارەیەکی زۆر ژنی کە بە رەگەز چیچانی بوون لەگەڵ منداڵەکانیان بردوویانن.

ئیندۆنیزیا خانەوادەیەکی گەورەی بردەوە، کە خانەوادەکە لە ٧٢ کەس پێک هاتبوو، ئەو خانەوادەیەش لە دایک و باوکی منداڵەکان پێکهات بوون، بارودۆخی ئابوورییان باش بوو، ئەوان تەنها هاتبوون کە لە دەوڵەتی ئیسلامدا بژین، هاتبوون بۆ سووریا تا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعشدا بژین، دواتریش بۆ دەوڵەتی ئیسلامی شەریان نەکردبوو پیاوەکانیان دەستبەسەرکرابوون، ئەوان لە دەرفەتی پێشودا لە زیندانەکانی ئەوان هەڵهاتن وخۆیان رادەستی هێزەکانی قەسەدە کرد، لەسەر ئەو بنەمایە لەگەل دەوڵەتەکەیان کەوتینە پەیوەندییەوە و ئەوانمان رادەستی ئەوان کردەوە.

ئێمە دوو ژن و هەندێک منداڵی سعودیشمان رادەستی ئەوان کردوە،

ژنێکی ئەمەریکی و ٤ منداڵی ئەوانیشمان رادەستی ئەمەریکا کردەوە.

٥ چەتە و ١١ منداڵی کازاخستنانیشمان رادەستی وڵاتەکەیان کردەوە.

بە پێی ئەو گیراوانەی کە لە دەستی ئێمەدان ئەو ژمارانە زۆرکەمن، هەتا ئێستا وڵاتان بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ ناکەن لە هاوڵاتیانی خۆیان خاوەنداری ناکەن.

لەو ماوەی دویدا لە بەرهۆکاری ئەوەی کە ئەوهاووڵاتیانە تێکەڵ بە هاووڵاتیانی وڵاتانی خۆیان نەبن پێشنیار کراوە کە لە ناوچەکانی ئێوەدا دادگایەکی نێودەوڵەتی دروست بکرێت و چەتەکانی داعش لێرە دادگای بکرێن بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتی لەسەر ئەو بنەمایە چۆن بیر دەکاتەوە؟

وەک هاوپەیمانێتی و یەکێتی ئەوروپا خۆیان ناخەنە ژێر ئەو بارەوە، هەروەها دەبێت ئێمە جێگرەوەیەک ببینین. نموونەی کۆنفرانس یان لە کۆنگرەیەکی نێودەڵەتی بکرێت، بە تایبەتی دەبێت ئێمە گفتوگۆی ئەوە بکەین کە ئێمە دەتوانین چارەسەرییەکی چۆن بۆ ئەو کێشەیە ببینین، دیالۆگێک دەتوانین دروست بکەین، بەشێوازی دروستکردنی دادگایەکی هاوبەش و نێودەڵەتی، زۆرجێگرەوە دەتوانین دابنێین، لەسەرئەو بابەتە زۆر گفتوگۆ دەتانین بکەین، دەبێت ڕێبازێکی هاوبەش دابنێین بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.

وەک پێش ئێستا لەسەردیالۆگی بە رێگەی راگەیاندن ورای گشتی ئێمە بانگمان لە وڵاتان کرد کە هاوڵاتییەکانی خۆیان وەربگرنەوە، ترەمپ لەسەر حسابی خۆی راگەیاندنەکانی کۆمەڵگەی بانگ کرد بوو، دەیویست کە وڵاتانی یەکێتی ئەووروپا هاووڵاتیان خۆیان ببنەوە، پێشترهەموو هاووڵاتیانی ئەوروپا لەسەرئەو بابەتە بە هەڵوێستێکی نەرێنی هەڵوێستی خۆیان دیاریکرد بوو، هەموو دەوڵەتانی ئەورووپایی وتیان ئەوانە نەبەنەوە وڵاتی خۆیان. وەک نایانەوێتەوە دەبێت کە جێگرەوەیەک  دابنێن، دەبێت ئێمە بە ئەقڵێکی هاوبەش کە ئەو کێشەیە چارەسەر بکەین لە هەرێمەکەدا.

باشە لەوبابەتەدا بڕیاری ئێوە بە فەرمی چییە؟

ئێمە زیاتربۆجێگرەوەیەک گفتوگۆ دەکەین لەسەر پێشنیارێکی وا ئێمە بریاریکی فەرمیمان نەداوە، لەسەرئەو بابەتە چاوپێکەوتن و گفتوگۆی ئێمە بەردەوامە  ، ئێمە تەنها بەو شتە دەزانین چۆن دەوڵەتی داعش نموونەی کێشەیەکی هاوبەش چاوی لێکرا بە پێی ئەوە ئەو بزوتنەوەیە دروست بووم بەو شێوەیە ئەنجامێکی دەرکەوت ئەو کێشەیەش بەوشێوەیە پەیوەندیدارە،  دەبێت لە گفتوگۆ و فکردا هەرکەس لەسەرئەو بابەتە دەبێت چارەسەرییەکی هاوبەش بدۆزینەوە.

هەتا ئێستا ئێمەش بریارێکی فەرمیمان لەسەرجێگرەوەی دادگایەکی نێونەتەوەیی نەداوە ، ئێستا لە ناو خۆماندا گفتوگۆکانمان بەردەوامە

ئەگەرئێوە دادگایەکی ئاوا نێونەتوەیی پێشنیاربکەن ، پێشنیارتان چییە؟

ئەگەر دادگایەکی نێودەوڵەتی دروست ببێ دەبێت بە زمانێکی نێونەتەوەیی بێت، دەبێت زیندانیش لەسەرهێڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دروست بکرێت، هەروەها دەبێت دەوڵەتان پێویستی ڕۆژانەی گیراوان دابین بکەن  وەک ئەرکێکی سەرشانیان بیبینن. دەبێت بەرگری لە ئەو دادگایە بکەن، بۆ هاوسەری داعشەکانیش و منداڵەکانیان دەبێت کەمپێک دروست بکرێت، دەبێت پێویستییەکانیان دابین بکرێت، سەرلە نوێ پەروەردەیان بکەینەوە دەبێت کۆمەڵەگەی نێودەڵەتی ئەو شتانە بکات و بەو بەرپرسیارێتیە هەڵبستێت.

هەتا ئێمە ئەوە دووبارە بکەینەوە دەبێت بە ڕێگەی کۆنگرەیەک یان کۆنفرانسێکی نێودەڵەتی ئەوانە گفتوگۆی لەسەربکرێت و ڕێگەی چارەسەری بدۆزرێتەوە، ئێمە ئەوە دەزانین کە ئەو بارگرانییە تەنها ئێمە ناتوانین مافەکانیان دابین بکەین،هەبوونی ئەوان لەم هەرێمە بۆ کۆمەڵگە و کۆمەڵگەی هەرێمەکە و بۆ نەتەوەکانی ترهەرەشەیەکی گەورەیە، دەبێت ئێمە بەیەکەوە چارەسەری ئەوە بکەین بەڵام دیسان بە پێی ئێمە چارەسەری ئەوەیە کە ئەو دەوڵەتانە هاوڵاتییانی خۆیان ببەنەوەو لە وڵاتی خۆیاندا دادگاییان بکەن .

ک-ش