قه‌سه‌ده له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ٤ هه‌زار سیڤیلی ڕزگار كردووه
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێردا لایه‌نی كه‌م ٢٥٠٠ سیڤیلی دیكه‌یان له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كردووه.
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێردا لایه‌نی كه‌م ٢٥٠٠ سیڤیلی دیكه‌یان له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كردووه.
له ناوچه‌ی هه‌جین-ی سه‌ر به دێره‌زۆر چه‌ته‌كانی داعش هه‌زاران سیڤیلیان وه‌ك قه‌ڵغان بۆ خۆیان به‌كارده‌هێنا، به‌ڵام قه‌سه‌ده توانی ئه‌و سیڤیلانه له ده‌ستی چه‌ته‌كان ڕزگار بكات. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه لایه‌نی كه‌م ٢٦٠٠ سیڤیل ڕزگار كراون.
خه‌ڵكی سیڤیل بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش به شه‌و جموجۆڵ ده‌كه‌ن و به‌سه‌ر زه‌وییه مینڕێژكراوه‌كاندا ده‌رباز ده‌بن و خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده). سیڤیله‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له سنووری چه‌ته‌كان ڕزگاریان بێت، ١٥-٢٠ كم ده‌مه‌شن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕێگه‌كانیان مین هه‌یه، چه‌ندین سیڤیل تا ئێستا كوژراون و بریندار بوون. برینداره‌كان ته‌داوی ده‌كرێن، هه‌روه‌ها پێداویستییه‌كانی وه‌ك ئاو و خۆراك بۆ ئه‌و سیڤیلانه دابین ده‌كرێت، دواتریش ڕه‌وانه‌ی ناوچه ئارامه‌كان ده‌كرێن.
له ڕۆژانی ڕابردوودا هه‌زاران كه‌س له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگاریان بوو. ڕۆژی ٢١ی كانوونی دووه‌م\٣١ی به‌فرانبار نزیكه‌ی هه‌زار سیڤیل ڕزگار كران. هه‌روه‌ها پێشتر ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاندبوو كه ڕۆژی ١٧ی كانوونی دووه‌م\٢٧ی به‌فرانبار ٣٠٠ سیڤیل ڕزگار كراون. به گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا زیاتر له ٤٠٠٠ سیڤیل له ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعش ڕزگار كراون.
s.m