ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) ئاماری شه‌ڕی ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیری ڕاگه‌یاند كه له ناوچه‌ی هه‌جین-ی سه‌ر به دێره‌زۆر دژی چه‌ته‌كانی داعش به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی قه‌سه‌ده بەدەیان چه‌ته‌ی داعش كوژراون و ١٤ بارەگای چەتەکان ڕووخێندراوە.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی قەسەدە:
له شارۆچكه‌ی هه‌جین و ده‌وروبه‌ری شه‌ڕڤانانی ئێمه هێرشیان کردەسەر بارەگاکانی چه‌ته‌كانی داعش. لەئەنجامدا شه‌ڕێكی سه‌خت ڕوویدا و چه‌ندین كاتژمێر به‌رده‌وام بوو. له ئه‌نجامدا هه‌ژمارێك چه‌ته كوژران و بریندار بوون، زۆریشیان هه‌ڵاتن.
له لایه‌كی دیكه‌وه له هه‌مان به‌ره‌دا چه‌ته‌كان بەجەکی قەناس وهاوەن هێرشیان كرده سهرخاڵهكانی شه‌ڕڤانان، شه‌ڕڤانانیش وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان دایه‌وه. له ئه‌نجامدا شه‌ڕ ڕوویدا و چەندین چه‌ته كوژران و بریندار بوون و چەتەکان بەناجاری هەڵهاتن.
هه‌روه‌ها له هه‌مان به‌ره‌دا شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان هێزه‌كانمان و چه‌ته‌كاندا ڕوویدا. له ئه‌نجامدا هه‌ژمارێكی زۆری چه‌ته‌كان كوژران و بریندار بوون. شه‌ڕڤانانی ئێمه پێشڕه‌وییان كرد و خاڵی نوێیان دامه‌زراندن. هه‌روه‌ها فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی زۆرهێرشی ئاسمانییان كردنه سهرچهتهكان و بنكه‌كانیان ڕووخاندن.
تیمی تایبەتی قەسەدە بۆ پووچەڵکردنەوەی مین وتەقەمەنی چەتەکانی داعش لەناوچەکەدا دەیان مینیان پووچەڵکردەوە.
ئامار:
- ٤ چه‌ته كوژران
- ٣ هاوه‌نهاوێژ، هه‌ژمارێكی زۆری ڕۆكێتی هاوه‌ن، زۆر چه‌كی كڵاشینكۆف كه‌وتنه ده‌ستی شه‌ڕڤانان.
- ١٤ بنكه‌ی چه‌ته‌كان ڕووخێنران
- فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان ٢٤ جار له چه‌ته‌كانیان دا.
ک-ش