فه‌رمانداره‌تیی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) ده‌رباره‌ی دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا كه باسی لێوه ده‌كرێت، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
«هێزه‌كانمان، هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه تا ئێستا له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی خۆیدا دژ به تێرۆری ڕێكخراوی داعش و ڕێكخراوه تووندڕه‌وه‌كانی دیكه به هاوكاری هاوپه‌یمانه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی به پێشه‌نگایه‌تیی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ڕه‌نجێكی گه‌وره ده‌دات و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناون.
ئێستا و هه‌میشه، ئه‌ركی پاراستنی هه‌موو پێكهاته‌كانی هه‌رێمی باكوور و باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌ته‌واوی جێبه‌جێ ده‌كات. ئێمه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمه‌كانی ئێمه تاكه‌هه‌رێمن كه هه‌موو پێكهاته‌كانی سووریا تیایدا پێكه‌وه ده‌ژین. ئێمه مه‌ترسی نین بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تانی دراوسێ به‌تایبه‌تی بۆ توركیا. هیوادارین كه بگه‌ینه ڕێككه‌وتن و چاره‌سه‌رییه‌ك كه ئاسایشی ناوچه‌كانی سه‌ر سنوور مسۆگه‌ر بێت.
ئێمه وه‌ك هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی ده‌رباره‌ی دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا كه باسی لێوه ده‌كرێت، ئاماده‌ین پشتیوانی لێ بكه‌ین به‌و مه‌رجه‌ی له‌ژێر دڵنیایی نێوده‌وڵه‌تیدا بێت كه هه‌موو پێكهاته و ئه‌تنیكه‌كانی هه‌رێمه‌كه له مه‌ترسیی قڕكردن بپارێزرێن و ڕێ له ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی بگرێت.»
s.m