قەسەدە ئۆپەراسیۆنێکی بەفراوان لەدژی داعش دەستپێدەکات

لەنێوان شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە وچەتەکانی داعشدا شەڕێکی سەخت لەئارادایە.شەڕڤانانی قەسەدە لەکاتژمێر ١٦:٠٠ی ئەم ئێوارەیەوە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان لەدژی چەتەکانی داعش دەستپێدەکەن.

دوابەدوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە لە گوندی باغۆز وشارۆچکەی هەجین-ی دێرئەزۆر،لە ناوچەکەدا شەڕێکی سەخت لەئارادایە.

هەواڵنێری ئازانسی فورات لەبەرەکانی شەڕی باغۆز ئاشکرای کرد کە لەکاتژمێر ١٦:٠٠ ئەمرۆوە لەدژی چەتەکانی داعش ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان دەستپێدەکات.

ک٠ش