قەسەدە لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا دەستی بەسەر ژمارەیەک چەک و جبەخانەدا گرت

یەکینەکانی دژەتیرۆری هێزەکانی سوریای دیموکراتیک، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا بۆ سەر شانە نووستووەکانی داعش، دەستیان بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و جبەخانەدا گرت.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە لەم بارەیەوە چەند زانیارییەکی بڵاو کردەوە.

قەسەدە ئاشکرای کرد، یەکینەکانیان لە دژە تیرۆر، دوای چاودێریکردنێکی ورد، ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان بۆ سەر شانە نووستووەکانی داعش دەستپێکرد و لە ئەنجامدا دەستی گرتووە بەسەر ژمارەیەکی زۆر چەک و جبەخانە کە لە دەرەوەی یاساوە، بازرگانی پێوە کراوە.

قەسەدە هەروەها رایگەیاند، هێزەکانمان هێڵەکانی لۆجستیک و جبەخانەکانی داعش و ئەندامی ئەو تۆڕەیان کردە ئامانج کە چەتەکان و لایەنگرەکانیان لە هێرشە تیرۆریستییەکانیان بۆ سەر خەڵک بەکاریان دەهێنا و لە ئەنجامدا ئەو تۆڕە دەستی بەسەردا گیرا. چەندین کەس کە ئاشکربوون، بەشداری ئەو کاروبارانە ببون و ژماەرەیەک چەتەش دەستگیر کران.

بە پێی راگەیێنراوەکەی قەسەدە، هەروەها بڕێکی زۆر چەک، جبەخانە، تەقەمەنی، ئامێرەکانی پەیوەندیکردن و بەڵگەنامەی ڕێکخستن دەستیان بەسەردا گیرا و لە ئەنجامی سەرکەوتنی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا، رێگا لە چەندین هێرشی تیرۆریستی گیراوە کە چەتەکان ئامادەکاریان بۆ کردبوو بۆ ئەوەی لە ماوەی داهاتوودا ئەنجامی بدەن.