قەسەدە ٢ژن و منداڵەکانیانی ڕادەستی ماڵی ئێزدییان کرد

قەسەدە ٢ژن و٢مندالی ئێزدی ڕادەسەتی ماڵی ئێزدییان-ی هەرێمی جەزیرە کرد کە دواتربیانگەێننە دەستی بنەماڵەکانیان.

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بەردەوامە لە رزگارکردنی هاووڵاتیانی مەدەنی ژێردەستی داعش، لە ماوەی دەسەڵاتی داعشدا بەسەدان ژن ومنداڵی ئێزدی لەلایەن چەتەکانی داعشەوە لەکاتی هێرشی شەنگال  ڕفێندرابوون.

لەچوارچیوەی ڕزگارکردنی هاووڵاتیانی مەدەنی ئەمرۆ ژنێک بەناوی بەربێ خەلەف فەرحۆ ودوو منداڵەکای و جیهان خەلەف قاسم و دوومنداڵەکای کە دوێنی ڕزگار کرابوون، رادەستی ماڵی ئێزدییەکانی هەرێمی جەزیرە کران کە بیانگەێننە دەستی بنەماڵەکان-یان.

بەڕێوەبەری ژووری کاروباری ئێزدییەکانی باکوور و ڕۆژهەلاتی سووریا جوبەیرشێخ حەتۆ ڕایگەیاند، ئەوکەسانەی کە رزگارکراون تەواوی پێداویستییەکانیان دابین دەکرێت و دوای لێکۆڵینەوەی پزیشکی ، لەلایەن ماڵی ئێزدییەکانی هەرێمی جەزیرەوە دەیانگەێننە بنەمالەکانیان لەشەنگال.

ک-ش