قەسەدە: ۲٤ شەڕمانمان کە دیل بوون لای داعش ڕرزگامان کردوون

هێزەکانی سوریای دیموکراتی-قەسەدە ئاشکرای کرد: "لە باغۆز گورزی قورس لە داعش دراوەتەوە و ۲٤ شەڕڤانمان کە دیلی کەوتبوونە دەستی چەتەکانی داعش لە باغۆز ڕزگارمان کردوون".

"لە بەرەی شەڕی باغۆزی سەر بە پارێزگەی دێرزووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، شەڕڤانەکانمان بەردەوامن لە ڕاماڵین و لەناوبردنی پاشماوەکانی چەتەکانی داعش، کە لە چەند سەد مەتر چوارگۆشەدا گەمارۆی چڕ دراون و بە ۲٤ کاتژمێر ڕابردوودا گورزی قورس لە چەتەکان دراوە و ژمارەیەکی زۆریان لێ کوژراوە و بریندار بووە و ژمارەیەکی زۆریشیان خۆیان ڕادەستی شەڕڤانەکانمان کردووە". 

۲٤ شەڕمانمان کە دیل بوون لای داعش ڕرزگامان کردوون

"۲٤ شەڕڤانمان کە دیلی کەوتبوونە دەستی چەتەکانی داعش، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا،  لە باغۆز ڕزگارمان کردوون و گواستوونمانەتەوە بۆ،شوێنی ئارام ".

مەدەنیەکان بۆمان گرنگن و نامانەوێت بکەونە مەترسییەوە

"هاوکات شەڕڤانەکانمان بەردەوامن لە ڕزگارکردنی ئەو هاوڵاتییە مەدەنیانەی، کە چەتەکانی داعش بۆ پاراستنی خۆیان وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاریان دەهێنن. لەم چوارچێوەیەشدا ئێمە وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و مرۆیی، ژیان و پاراستنی مەدەنیەکان بۆمان زۆر گرنگە و نامانەوێت بکەونە مەترسییەوە.هەر بۆیە بە هەستیاری و کاوەخۆ هێرش و ئۆپەراسیۆن دژی چەتەکان ئەنجام دەدەین، تا هیچ زیانێک بەوان نەگات و لە دەرفەتی گونجاودا ڕزگاریان بکەین".

هـ.هـ