چه‌ته‌كانی گرووپی هه‌یئه‌ی ته‌حریری شام كه له لایه‌ن ڕژێمی توركیا پشتگیری‌یان ده‌كرێت، هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی ڕژێمی سووریا له ناوچه‌ی ئیدلب.
له‌نێوان ئه‌و هێزانه‌دا شه‌ڕ هاته ئاراوه و ده‌گوترێت ئه‌مه سه‌ختترین شه‌ڕه له ناوچه‌كه دوای ڕاگه‌یاندنی ئیدلب وه‌ك «ناوچه‌ی بێ چه‌ك» له لایه‌ن توركیا و ڕووسیا كه مانگی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ ڕێككه‌وتنێكیان ئیمزا كرد و ئیدلب-یان وه‌ك «ناوچه‌ی داماڵدراو له چه‌ك» ڕاگه‌یاند.
ڕێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ لە سووریا ڕایگه‌یاند، ڕۆژی دووشه‌ممه له ئه‌نجامی هێرشی گرووپی هه‌یئه‌ی ته‌حریری شام ٥ كه‌س كوژراون و تا ئێستاش ژماره‌ی كوژراوانی ڕژێمی سووریا گه‌یشتووه‌ته ٢٠ چه‌كدار.
هه‌روه‌ها ڕێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، له ئه‌نجامی شه‌ڕ و بۆمبارانی ڕژێمدا ٩ چه‌ته‌ی هه‌یئه‌ی ته‌حریری شام كوژراون. دوای ئه‌و پێكدادانانه هه‌زاران كه‌سی سیڤیل له ناوچه‌ی خان شێخمووس چوونه‌ته ده‌ره‌وه و په‌نایان بۆ ناوچه‌كانی باكووری شاره‌كه بردووه.
s.m