له باب ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه
له شارۆچكه‌ی بابی سووریا كه له‌ژێر داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركدایه، ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه.
له شارۆچكه‌ی بابی سووریا كه له‌ژێر داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركدایه، ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه.
ئه‌مڕۆ له نزیك كۆڵانی سه‌نته‌ر له شارۆچكه‌ی باب-ی سووریا ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه. تا ئێستا ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه زانیاری به‌ده‌ستنه‌خراوه و هیچ لایه‌نێكیش به‌رپرسایه‌تیی خۆی ڕانه‌گه‌یاندووه.
پێشتریش له ٥ی ئاداری ٢٠١٩\١٤ی ڕه‌شه‌مه له شارۆچكه‌كه ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراو به هێزهداگیركهرهكاندا ته‌قیبوویه‌وه. ژووری چالاكییه‌كانی تووڕه‌یی زه‌یتوون چالاكییه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرتبوو و ڕایگه‌یاندبوو: «هێزه‌كانمان له باب ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراویان به چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ردا ته‌قاندووه‌ته‌وه. له ئه‌نجامدا ٥ چه‌ته كوژراون و ٩ی دیكه‌ش بریندار بوون.»
s.m