له‌ باغۆز شه‌ڕێكی سه‌خت له‌ئارادایه‌

لە باغۆزشه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان شه‌ڕڤانان و چه‌ته‌كانی داعش له‌ ئارادایه‌. شەڕڤانانی قەسەدە لەپێشڕەوییدان، لەم ماوەدا شەڕڤانانی قەسەدە توانیویانە ٦ خاڵی چەتەکانی داعش کۆنتڕۆڵ بکەن.

لەم ماوەی رابردووەدا هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە بەئامانجی ڕزگارکردنی خەلکی سیڤیل و پاراستنی ئەوان به هەستیاری هێرشیان دەکرد. شەڕڤانانی قەسەدە دوێنێ شەو دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی کۆتایی "شەڕی نەهێشتنی تیرۆر" بەئامانجی ڕزگارکردنی باغۆزکرد.

موستەفا بالی بەڕیوەبەری ناوەندی راگەیاندنی قەسەدە بەئاژانسی هەواڵی فوراتی راگەیاند کە لەدوێنێوە لەنێوان شەڕڤانانی قەسەدە وچەتەکانی داعشدا شەڕێکی سەخت لەئارادایە.

بالی ئاشکرای کرد کە شەڕڤانانی قەسەدە لە پێشڕەوییدان و تائیستا ٦خاڵی چەتەکانی داعش کۆنتڕۆڵکراوە. موستەفا بالی دەستنیشانیکرد کە لەئەنجامی ئەوشەڕەدا ژمارەیەک چەتەی داعش کوژراون و ٣شەڕڤانی قەسەدە برینداربوون.

ک-ش