له باغۆز شه‌ڕێكی سه‌خت له‌ئارادایه
له گوندی باغۆزی سه‌ر به ناوچه‌ی هه‌جین له ده‌ڤه‌ری دێره‌زۆر، له دوێنێ ئێواره‌وه شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده و چه‌ته‌كانی داعش له ئارادایه.
له گوندی باغۆزی سه‌ر به ناوچه‌ی هه‌جین له ده‌ڤه‌ری دێره‌زۆر، له دوێنێ ئێواره‌وه شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده و چه‌ته‌كانی داعش له ئارادایه.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) بۆ كۆتایی هێنان به داعش، له ئێواره‌ی دوێنێوه تا ئێستا له گوندی باغۆز-ی دێره‌زۆر شه‌ڕێكی زۆر سه‌خت له‌نێوان شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده و چه‌ته‌كانی داعش له‌ئارادایه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان كۆگه‌ی چه‌ته‌كان ته‌قێنراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌كانی قه‌سه‌ده كه هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن ڕایانگه‌یاند، ده‌یان چه‌ته‌ی داعش له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌دا كوژراون.
شه‌ڕ تا ئه‌م ساته‌ش به‌سه‌ختی به‌رده‌وامه.
s.m