له باغۆز ٤ چه‌ته‌ی داعش ده‌ستگیر كران
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده، له كاتی ئاماده‌كاری بۆ هێرش دژ به شه‌ڕڤانان ٤ چه‌ته‌ی داعشیان له ده‌وروبه‌ری گوندی باغۆز ده‌ستگیر كرد.
شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده، له كاتی ئاماده‌كاری بۆ هێرش دژ به شه‌ڕڤانان ٤ چه‌ته‌ی داعشیان له ده‌وروبه‌ری گوندی باغۆز ده‌ستگیر كرد.
له چوارچێوه‌ی هێرشه‌كانی چه‌ته‌كانی داعش كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن سوود له باری كه‌شوهه‌وا وه‌رگرن و هێرش بكه‌نه سه‌ر شه‌ڕڤانانی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر، ئه‌مجاره گرووپێكی دیكه‌ی چه‌ته‌كان هه‌وڵیان دا هێرشی خۆكوژی بكه‌نه سه‌ر خاڵه‌كانی شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده له گوندی باغۆزی سه‌ر به ناوچه‌ی هه‌جین.
شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) ٤ چه‌ته‌ی داعشیان له‌كاتێكدا ده‌ستگیر كرد كه هه‌وڵی هێرشی خۆكوژییان ده‌دا.
s.m